هۆپ هیكس كێیه؟ چ رۆڵێكی هه‌بو له كۆشكی سپی و لای تره‌مپ؟
07:14 - 02/10/2020
هەڵۆ ئەبوبەکر
شه‌وی رابردوو توشبونی تره‌مپ به كۆرۆنا هه‌واڵێكی شۆكهێنه‌ر بو، به‌ڵام چاوه‌ڕێكراوبو، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت هۆپ هێكس توشی كۆرۆنا بوه. رۆژی 30 ی مانگی رابردوو واته دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، دوای پشكنین ده‌ركه‌وت هۆپ توشی كۆرۆنا بوه، له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه تره‌مپ نوسی" هۆپ توشی كۆرۆنا بوه، هۆپ له‌و راوێژكارانه بوه كه به‌رده‌وام و بێ مۆڵه‌ت و بی وچان زۆر به قورسی كاره‌كانی خۆی كردوه". وتیشی" ئێستا من و میلانیا پشكنینمان كردوه و چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی پشكنینه‌كه ده‌كه‌ین"
رۆژێك دواتر تره‌مپ ئاشكرایكرد كه خۆی و میلانیای هاوسه‌ری ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌یان پۆزه‌تیڤ بوه و توشی كۆرۆنا بون.
هۆپ هیكس كێیه؟ چ رۆڵێكی هه‌بو له كۆشكی سپی و لای تره‌مپ؟
هۆپ هێكس،31 ساڵ، له ته‌مه‌نی تازه پێگه‌یشتندا كاری مۆدێلی كردوه، نزیكبونه‌وه‌ی هۆپ له بنه‌ماڵه‌ی تره‌مپ له‌و كاته‌وه بوو كه كاری ده‌كرد بۆ ئیڤانكا تره‌مپ له نیۆرك، هه‌ر له‌و كاته‌دا تواناكانی ده‌كه‌وێته به‌رچاوی تره‌مپ.
دواتر له ساڵی 2016 هۆپ په‌یوه‌ندیكرد به كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنی تره‌مپه‌وه، سه‌ره‌تای كاره‌كه‌ی پێداچونه‌وه بوه به تویته‌كانی تره‌مپ، تره‌مپ چه‌ند نازناوێكی له هۆپ ناوه و زۆرجار به "هۆپی" و "هۆپسته‌ر" بانگی كردوه.
له‌ساڵی 2017 تره‌مپ هۆپ ده‌باته كۆشكی سپی و وه‌ك راوێژكاری پێشكه‌وتوی په‌یوه‌ندییه‌كان دایده‌مه‌زرێنێت، به‌ڵام دواتر له ساڵی 2018 هۆپ له كۆشكی سپی دورخرایه‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م كۆمیته‌ی لێكۆڵینه‌وه له پرسی ده‌ستوه‌ردانی روسیا له هه‌لبژاردنی 2016 ی ئه‌مریكا، هۆپ به‌سودی تره‌مپ "درۆی سپی" كرد.
به‌ڵام جارێكی تر له ساڵی 2020 دا هۆپ په‌یوه‌ندیكرده‌وه به ستافه‌كه‌ی تره‌مپه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی 2020، له‌ئێستادا هۆپ یه‌كێك له راوێژكاره نزیك و پێشكه‌وتوه‌كانی تره‌مپ، كه دواجار ئه‌م نزیكیه‌ی وایكرد تره‌مپ و میلانیای هاوسه‌ری، به‌هۆیه‌وه توشی كۆرۆنا بن.