شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ هەواڵێکت پێ دەڵێت؟

09:21 - 26/09/2020 2196 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی26-9-2020 ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
خۆت لە توشبوونت بە پەتا وەرزییەکان بپارێزە و کات بۆ خێزانەکەت دابین بکە، هەوڵبدە ژیانت بە ئاڕاستەی دوور لە کێشە ببە.

گا (4/20 بۆ 5/20)
متمانە بەکەس مەکە، ڕۆژێکی ناخۆش بەسەر دەبەیت و بە هەواڵێک دڵت ناخۆش دەبێت، سەردانی شوێنێکی دوور دەکەیت.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
ئەمڕۆ گەشتێک دەکەیت و هەواڵێکی ناخۆش دەبیستیت و بەهۆیەوە فشاری دەرونی زۆرت لەسەر دەبێت، ئاگاداری تەندروستیت بە.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
ئەم ماوەیە خێزانەکەت پێویستی مادییان بەتۆ دەبێت و هاوکارییان بکە، واز لە بەستنی پەیوەندی زۆری خۆشەویستی بێنە.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
پشوویەک وەرگرەو دواتر دووبارە بگەڕێرەوە سەر کارەکەت، هەوڵبدە کاتی زۆر لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر ببە، چونکە پێویستی پێتە.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
ئامانجێکی گەورە لە ژیانتدا دەهێنیتە دی و هەوڵەکانت بەهەدەر ناچێت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت پەیوەندیت باش دەبێت.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
گۆڕانکاری گەورەو بەسوود لە کارەکەتدا ڕوودەدات، بە ڕاستگۆیانە و بێ ترس گفتوگۆ لەگەڵ خۆشەویستەکەت بکە و ڕێزی بگرە.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
کەسێکی زۆر نزیکت هاوسەرگیری دەکات و دڵخۆشت دەکات، شانازی بەخێزانەکەت بکە چونکە زۆریان خۆشەوێیت و ڕێزت لێدەگرن.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
ئاگاداربە پەلە نەکەیت لە بڕیاردانی کۆمەڵێک شت، لەگەڵ هاوسەرەکەت لەناو خەڵکدا سەربەرزن، گرنگی بەتەندروستیت بدە.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
کۆنتڕۆڵی توڕەبوونەکانت بکەو لەسەرخۆ بە، خۆشەویستەکەت لە هەڵەکانت دەبورێت و پەڕەیەکی نوێ لەگەڵتدا هەڵدەداتەوە.

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
تا دێت لە کارەکەت زیاتر بەرەوپێش دەچیت و لەلایەن هاوپیشەکانتەوە هاوکاریت دەکرێت، چاوت بە خۆشەویستەکەت دەکەوێت.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
ئازایەتیت و دڵسۆزیت و بەهەڵوێستیت بۆتەهۆی ئەوەی لەناو خەڵکدا سەربەرزبیت و ڕێزی تایبەتت هەبێت، گرنگی بەوەرزش بدە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement