مەسرور بارزانی پەیامێکی لە ساڵیادی ریفراندۆمدا بڵاوکردەوە
11:17 - 25/09/2020
"زەمەن"
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی له ساڵیادی ریفراندۆمدا بڵاوكرده‌و‌ە و
دەڵێت، "یادی پڕ شکۆی ریفراندۆم پایه‌دار بێت."
لە پەیامێکدا کە
بەبۆنەی یادی ریفراندۆمەوە بڵاویکردووەتەوە، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان، نوسیویەتی، "یادی پڕ شکۆی ریفراندوم، یادی دربڕینی
هەستی ئازادیخوازی گەلەکەمان لەم روژە پیروزە دا بەرز و پایەدار بێت. هیوادارم
هەموو ئاوات و مافە رەواکانی گەلەکەمان بە شێوەیەکی ئاشتیانە و سەردەمیانە بێنە دی."
هەر ئەمڕۆ، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی
كوردستان، له سێیه‌مین ساڵیادی ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی ریفراندۆم دا لە پەیامێکی یەک
وشەیدا دەڵێت، "خـــۆنــاچــەمـێنین".
له به‌هاری 2017 ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم
به‌سه‌رۆكایه‌تی بارزانی و ئه‌ندامێتی حیزبه‌كانی
یه‌كێتـی و یه‌كگرتو و سۆسیالیست و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و شیوعی و پێكهاته‌ی
توركمان و مه‌سیحی پێكهات.
له پاش دروستكردنی ئه‌نجومه‌نه‌كه بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئه‌و هه‌وڵه‌ی به ناپێویستزانی و به‌توندی
دژی ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌كه‌بوو و پاساوه‌كه‌شی ئه‌وه بوو كه هه‌م كاته‌كه‌ی له‌روی
نێوده‌وڵه‌تیه‌وه نه‌گونجاوه، هه‌م له باری ناوخۆیشه‌وه زه‌مینه‌ی له باری بۆ
نه‌ره‌خساوه.
رۆژی 7ی حوزه‌یران ئه‌نجومه‌نه‌كه بڕیاری دا
له 25ی ئه‌یلولی 2017 ریفراندۆمه‌كه ئه‌نجامبدرێت، له‌دوای دیاریكردنی رۆژی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم
كاردانه‌وه‌ی وڵاته زلهێزه‌كانی ئه‌مریكاو بریتانیا‌و به‌غداو توركیا‌و ئێرانی لێكه‌وته‌وه‌و
به فه‌رمی له زاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كانیان دژایه‌تی پرۆسه‌كه‌یان
كرد.
له 25ی ئه‌یلولی 2017 پڕؤسه‌ی ریفراندۆمه‌كه ئه‌نجامدراو 92%ی به‌شداربوانی ریفراندۆمه‌كه
به به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌نگیان دا.