ئەمريكا.. لە سبەینێوە تيكتۆك و ويچات قەدەغە دەكرێن
09:20 - 19/09/2020
"زەمەن"
وەزارەتى بازرگانيى ئەمريكا رایگەیاند، لەسەر بنەماى
"پاراستنى ئاسايشى نيشتمانیى"، دابەزاندنى ئهپڵیكهیشنی تۆڕه كۆمەڵايەتييەكانى
تيكتۆك و ويچات كە لهلایهن كۆمپانيا چینییهكانهوه خاوهندارێتیی دهكرێن، لە
سبەینێ، ٢٠ى ئەم مانگەوە قەدەغە
دەكات.
لە راگهیهنراوێكدا وەزارەتى بازرگانیى ئەمريكا،
ئاماژه بهوهکردووە، پارتى كۆمۆنيستى چينى ئەو دوو ئەپڵیكهیشنە بۆ هەڕەشەكردن لە
ئاسايشى نيشتمانيى، سياسەتى دەرەوە و ئابوریى ئەمريكا بەكارهێناوە.
دەشڵێت، لەگەڵ هەڵگرتنى دهستڕاگهیشتن بهو ئەپڵیكهیشنانە
و كەمكردنەوەى بەكارهێنانیان تا رادهیهكی بهرچاو، بەكارهێنەرانیان لە ئەمريكا پارێزراو دەبن. ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەگەر هەڕەشەكانى تيكتۆك و ويچات وەكو يەكيش نەبن هاوشێوهن."
راگهیهنراوهكه باس لەوەشدەكات، هەردوو ئهپڵیكهیشنهكه،
زانيارييەكانى بەكارهێنەران، وهك پێگه و داتا لهبارهی رابردوویان كۆدەكهنهوه
و ئەو كۆمپانيايانە ناچاركراون هەماهەنگى لەگەڵ دهزگای هەواڵگريى پارتى كۆمۆنيستى
چينى بكەن.
روونیشیکردووەتەوە، "ئهم دۆخە دهبێته هۆی
ئهوهی بەكارهێنانى ويچات و تيكتۆك ببێته مایهی دروستكردنى مەترسيى قبوڵنەكراو
بۆ سەر ئاسايشى نيشتمانيیمان".
ئاماژه بهوهشكراوه، لە ٢٠ى ئەيلوولەوە دابەزاندنى
تيكتۆك و ويچات لە ئەمريكا قەدەغە دەكرێت و رێگە بە خزمەتگوزاريى گواستنەوە و پێدانى
پارە لە رێگەى ستۆرەكانى مۆبايلەوە بۆ ئەم ئهپڵیكهیشنانه نادرێت.
وەزارەتى بازرگانى ئەمريكا ئاماژەى بەوەشكردووە،
لە كاتى كۆتاییهاتنى مەترسييەكانى سەر ئاسايشى نيشتمانيى تاكو ١٢ى تشرينى دووەم ئەوە
ئەگەرى هەڵگرتنى قەدەغەكە لەلايەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكى ئەمريكاوە لە ئارادايە.
رۆژی سێی ئابی ئەمساڵ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكى ئەمريكا، رايگەياند، ئەگەر
لقی ئهمریكای تۆڕى كۆمەڵايەتى تيكتۆكى چينى بە كۆمپانيايەكى ئەمريكى نەفرۆشرێت،
ئەوە بەكارهێنانى ئهپڵیكهیشنهكه لە وڵاتەكەی قەدەغە دەكات.