وێنە.. پاش 30 ساڵ لە پەیوەندی خۆشەویستی، خەسووەکەی مارەکردەوە
11:42 - 17/09/2020
زەمەن-لایف ستایل
پاش 30 ساڵ لەپەیوەندی خۆشەویستی و دوای
جیابوونەوەی لە کچەکەی، خەسووی مارەکردەوە.
رۆژنامەی میرەر بڵاویکردەوە، لە وڵاتی بەریتانیا، کلایڤ بلوندنی تەمەن 65 ساڵ گەیشتوە بە بریندای
تەمەن77 ساڵ کە پێشتر خەسووی بووەو 30 ساڵە لە پەیوەندی خۆشەویستیدان.
کلایڤ لەساڵی 1977 هاوسەرگیری لەگەڵ کچەکەی
بریندا کرد و دوو منداڵی لێبوو، بەڵام لە ساڵی 1985 لە یەکتر جیابوونەوە و دواتر لە
ساڵی 1990 پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ بریندای خەسووی دەبەستێت و لە ساڵی 1997
هاوسەرگیری دەکەن بەڵام لە رووی یاساییەوە رێگەیان نادەن.
بەمەش کلایڤ دەستگیردەکرێت و یاسا پێی دەڵێت
کە رێگە پێدراو نییە، خەسووی خۆی مارە بکات و دەبێت لە زینداندا بمێنێتەوە، بەڵام
بەهۆی بەهێزی پەیوەندی خۆشەویستییانەوە، لەساڵی 2007 یاسا رێگەیان دەدات
هاوسەرگیری یاسایی بکەن و تا ئیستا پێکەوەن.
بریندا روونیدەکاتەوە کە کچەکەی لێی زویر
بووەو بە خیانەت لە قەڵەمی داوەو خەڵکیش وتویانە ئەو پەیوەندییە سەرکەوتوونابێت،
بەڵام بە پێچەوانەوە یەکتریان خۆشدەوێت و دڵخۆشن بەیەکەوە.