پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان
09:15 - 16/09/2020
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە
پێشبینی ئەمڕۆی 16-9-2020 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
لەم ماوەیەدا گۆڕانکارییەکی لەناکاو لەناو خێزانەکەتدا
ڕوودەدات، پێویستە دان بەخۆتدا بگریت و بەهێز بیت.
گا (4/20 بۆ 5/20)
بەهۆی هەندێک گرفتەوە کارەکانت بەتەواوی ڕاگیراون
و تۆش هەست بەقەلەقی دەکەیت، دەبێت چاوەڕوان بیت.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
خۆشەویستەکەت چیتر گرنگیت پێنادات و پشتگوێت دەخات،
بەمەش تۆ دەکەویتە هەڵەکردن، بیر لە ڕابردوو مەکەرەوە.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
بەهۆی خۆشەویستەکەتەوە دووچاری گرفت دەبیت کە
چارەسەریان ئەستەمە و زیان بەکەسایەتیت دەگات.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
لەگەڵ خێزانەکەت تووشی ڕووداوێک دەبن، بەڵام بە
ئاسانی تێی دەپەڕێنن و زیانتان پێ ناگات.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
داوای کارێکی مەترسیدارت لێ دەکرێت و تۆش ڕازی
دەبیت، باری داراییت بەرەو باشبوون دەچێت.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
هەست بەقەلەقی دەکەیت چونکە لەهەندێک شت دواکەوتوویت،
تووشی پەتای وەرزی دەبیت.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
بەهۆی لوت بەرزیتەوە خێزانەکەت لەیاد کردووەو لێیان
ناپرسیتەوە، وریابە دواتر باجەکەی دەدەیت.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
کە چاکە دەکەیت بەرامبەر خەڵک دواتر مەیەرەوە لەڕووییان،
جوانیت بۆ هیچ کەسێک بەکارمەهێنە.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
خەونەکانت دێنەدی و دڵخۆش دەبیت، بەمنزیکانە هەواڵێکی
خۆش دەبیستیت و باری داراییت باش دەبێت.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
شوێنی نیشتەجێبوونت دەگۆڕیت، بەهۆی نەخۆش کەوتنی
کەسێکەوە، بێتاقەت دەبیت.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
چەند کەسێک لەهەوڵدان بۆ ئەوەی تووشی کێشەت بکەن،
هاوڕێی زۆر کەس مەکەو ئاگاداری خۆت بە.