تەواو بۆ دواجار لێرەوە دەڕۆین
05:23 - 13/09/2020
کەریم دەشتی
كاك سەباح ڕەنجدەر، ئەو شیعرەی بۆ ناردم تا بیخوێنمەوە، لە
سەردەمێك كە نائومێدی بۆتە بژێوی ڕۆژانەی ناوەرۆكەكان، هەر بۆیەش بە وردی بە وردی
خوێندمەوە، خوێندنەوەی من بۆ شیعر هەمیشە لەناو جیدییەت مەلە دەكات.
كەڵكەڵەی مردن، یا
بەجێهشتنی كاتشوێنەكان، بە تەواوی سیمای شیعرەكانی ئەم قەسیدەیەی ڕەنگڕێژ كردووە،
مەرگ لەمێژە پرسیارە قووڵەكانی خۆی لەناو زەینی شاعیران ڕەگاژۆ كردووە، هەر ئەمەشە
وای كردووە كە شیعری باش بێتە ئاراوە، بەو پێیەی نائومێدی گەورە مەرجەعی شیعرە،
ناونیشانی شیعرەكە هەموو شتێكمان پێ دەڵێت، كە ئێمە: لە ئاهەنگی یادەوەریماندا
دەركراوین، كاتیكیش مرۆڤ لە یادەوەرییەكان ڕووت دەبێتەوە، ئیدی جیاوازییەك لە
میانی مەرگ و ژین نامینێ، ئەمەیان سەرەتای ئەم كەڵكەڵەیە، چونكە - ناگەین بە
دوورییەكان و ئومێدێكمان نەماوە-
هەلبەت پەیوەستە بە
ئەقڵی ئەفسانەیی گەلگامێش و گەڕان بە دووی ژیانی جاویدانی، كە بەرامبەر گەڕانە بە
دوای مردن، شاعیر هەر زوو ئاڵای سپی خۆی هەڵدەكات و رایدەگەیەنێ كەوا: گەیشتوومەتە
لاپەڕە بێكۆتاییەكان، ئەلێرەوە بێهوودەیی جینگڵ دەدات، چونكە كار لە كار ترازاوە:
لەسەر ناوچەوانی گۆزە مێژوو شكاوە و هەرگیز پارچەكانی یەكتر نا گرنەوە، هەر بۆیەش
شاعیر هاواردەكات: ژیان تۆ نزیكی بۆ لای من بگەڕێوە، ئەمە هاواری شاعیرانە بە
درێژایی پەیدابوونی وشە، چونكە – مەرگ بوونێكی بێ پەروایەوە نە كەسی هەیە و نە
كەسی كەسە، جا كە شاعیر: كات بە ئەندیشە بپێوێ، كەواتە درەوشانەوەی شیعر بەردەوامە
بەڵام -زرینگانەوەی زمان- لەناو ئاڵۆزییەكان ژیان و ژاوەژاو هاوڕێیەتی درەوشانەوەی
پێ ناكرێ و لە پەلوپۆ كەوتووە، هەر بۆیەش پرسیاری شاعیر بەرز دەبێتەوە بەرەو ئەو
ئاگرەی كە قووڕی خەڵق شاعیری كردۆتە پەیكەر، كەواتە بۆ دواجار دەڕۆین بەرەو
سەفەریكی نادیار، ئەمەیان كلیلی دەرگای هەموو پرسیارەكانه. قەسیدەكە تەژی پرسیارو
ڕامانە، شوناسی تایبەتی خۆی هەیە. دەستخۆشی لە شاعیر دەكەم.
12/9/2020 ههولێر
ڕوخسار و شوێن
سەباح رەنجدەر
ههتاوی
نیوه ئاوابووم دەڕژێنمە ناو هەواڵێک
دیکتاتۆر
بەسەر خوانماندا پژمی
هیچ
نیشانەیەکی خواردن نەما
گەڕاینەوە
بەر سێبەری درەختی گۆڕستانی قوربانییهكان
تەم
هات و هەنگاو گران بوو
لە
ئاههنگی یادەوەرییمان دهركراین
لە
شوێنی جیا جیا زەوی دەستی لە ڕێبوار بەرز کردووەتەوە
مرۆڤ
یەکەم جار پەنجەی بە پێڵووی خۆیدا هێنا
نەرمی
کرد بۆ بینین و جیاکردنەوە
نەرمایی
پەنجەی دڕ بوو
نەیتوانی
خەڵکی تر بکاتە تاسە و سيماى
بڕسكێ
دەنگە
دوورەکان بناسێتەوە
مرۆڤ
شاراوە و نهێنی درۆی ژیرە
نانی
کردە تاشەبەرد
گۆڕیان بهتاڵ كردین و ئێسكیان كردينه قۆپچهی جلوبهرگی سهربازی
ههتا
بڵێی بەهەشت چاوی كراوهیه و نەخرۆشا
کەڵەبابی
شەڕ هاتە سەر زەنگی دەرگا
وزە
ئەفسانەییەکە مەشقی بە تفهنگ و ئەسپەکەی کرد
نەچووە
ڕاو
نەچووە
جەنگ
ڕەگی
مەچەکی خۆشی نەبڕی
لە
تەنیایی نەترسا و نهچووه ناو ڕووناكییهكی نائاشنا
بە
ناوچەوانی پاک و بێگەردی چیا و چۆمێکی
ئەوبەر
و ئەمبەری بە درەختی بەبەر پڕ
بهدهم
ههوای خۆشهوه سهر كهوت
توانی
گوێ لە خۆی بگرێ و دەنگە دوورەکانی ناسییەوە
خۆر
لەسەری بەرز بووەوە و گومبهت دهركهوت
قۆزاخە
خەمڵی و باڵی تێدا نواند
تێکەڵ
بە تەم نابێ و ئارەزووی بەدی دێنێ
باڵندەيەك
بۆ ئەم شارە به ئاسمانەوەيە
هەرئەمڕۆ
دەگا و سەيرى دواچڵ دەكات
ئێستا
بير لە باڵندەيەك دەكەمەوە
لە خوێن و گۆشتى پياوێكى هەتاو نيوە ئاوابوو
ئاداری 2020
ههولێر
جێناوەکان
زەوی
منەی خودی دەکا و خۆی بە بهرزبوونهوهی باڵی باڵنده شووشت
چاویشی
کورتبین نییە
ئا
بەم شێوەیە من شتەکان ڕوون دەکاتەوە
خۆمم
بۆ تۆ گوتەوە
با
بگەڕێینەوە دواوە تیر وژەی دێ
خۆمم
بۆ ئەو گوتەوە
با
بگەڕێینەوە دواوە هێز تووڕەیە لە سێوی كهوتوو
خۆمم
بۆ ئەوان گێڕایەوە
با
بگەڕێینەوە دواوە ڕێگای بەپەلەبەردڕێژکراو ئەسپ پشووسوار دەکات
خۆمم
بۆ ئێمە گوتەوە
با
بگەڕێینەوە دواوە باران خوێواوی لێ دەچۆڕێ و دهیكاته ههڵم و دهبێته تانهی
چاو
خۆمم
بۆ ئێوە گوتەوە
با
بگەڕێینەوە دواوە دەمامک بە دەورمان دەخولێتەوە
سەیری
خاڵی پێوهری ناوچەوانی مێژوو بکەن
چەند
سادە پرسیارمان لێ دەکات
ڕەشیش
لێمان دەڕوانێ و ناگەين بە دووريى و ئومێدێكى بێ ڕێگاين
هەتاوى
كەمقسەكەر بە ترسەوە نەنووست
چاوەڕوانی
وەڵامی نەکرد و بە هێزێکی زۆرەوە خۆی سڕییەوە
تۆوی
ئەستێرەی لە کێڵگەی جێناوەکان وەشاند
جۆگە
بە نەرمایی زەوی پیاسە دەکات
پێغهمبهرانی
چاوهڕوانی ڕازی ڕووناك دێنه سهری و دهیخۆنهوه
پاشان
زمانیان دهبێته فانۆس
دهنگخۆشی
له ڕوخساریان بووهته چهندین ڕهنگ
لهبۆنه خۆشهكان دهیانبینین
ئاداری 2020
ههولێر
ڕێگاکانی دەوروبەر
مردن
لەبەر چاکەکەت ڕێزت لێ دەگرم
دارەبازەیەک
لەسەر پشتی ئەسپێک ببەستن
ڕابەری
نەمران لەژێر تەمومژێکی قاوەییدا کۆچ دەکات
ئەڵماس
دەمامک نادا
لەناو
ڕۆشنایی و پێشبینی و بێدەنگیدا
دەستم
لە ملی سێبەری خۆم کرد
بە
ڕێگاکانی دەوروبەرم ڕۆیشتم و لەرز بەریدام
گوارەم
لە گوێی درەختی درەوشاوە کرد
گەیشتم
بە لاپەڕە بێکۆتایییەکان
لاپەڕەکان
شاعیرە بێ هەوێنەکانیان تێدا نییە
پەپوولە
ڕازی پاراوە و لە مۆم لادەدا
بەرەو
مرۆڤی ناو لاپەڕەکان دەچێ
هیوای
زیاد دەبێ
ئۆخەی
هەموو شتەکان نزیکن
ئەسپ
سەیری زەنگوڵە و گوڵینگی ناکات
لە
شەقام دەپەڕێتەوە و سێبەری سواران وهك درهختی نزیك پێشوازی لێ دهكهن
دەستی دەشوا و ئاوێنەی هۆڵی وانەوتنەوەی جهنگی بهختهوهریی
دەسڕێتەوە
نیسانی 2020
ههولێر
گەشەی ڕەنگ
ڕەنگ
لە دابڕاوی نادیار لەدایک دەبێت
گۆزەی
پڕ ئاوی لەسەر پلیکانەی ڕاڕەو دانا
شەویی
بوو
پەپوولە
شیلەی مژی و بە هێڵی خێرا بردییە کێڵگە
دەستی
لەسەر شانی ڕەگ دانا و پەیمانی بەست
لە
گەشەت ورد دەبمەوە و لەناوی جێ دەمێنم
سەیرکەن
تەواو سەیرکەن سهیركردن چاو نامۆ دهكا
لەسەر
ناوچەوانی کێڵگە
بەروبووم
دەمێنێتەوە و جیهان دەگۆڕێ
لەسەر
ناوچەوانی گۆزە
مێژوو
دەشکێ و پارچەکانی یەک ناگرنەوە
چاوی
مێژوو ژن ناترووسکێنێتەوە
جەستەی
ڕووباری هاندان لە خۆی ڕەت ناکات
بە
دەوری خۆی دەیسووڕێنێتەوە
شۆڕش
شەپرە لێی داوە
ناتوانێ
مەلە بکات
دیکتاتۆر
ڕۆنی لەبن پێی شۆڕشگێڕ دا
هەڵیخلیسکاند
بەرەو ڕووناکییەکی چرووک
بەڕێوەم
بەرەو تابلۆی هەمیشە شتێک لە حاڵەتی ڕوودان هەیە
مۆسیقایە
هاوڕێم
بە
نهێنی گەشەی ڕووەک تابلۆ دروست بوو
تینێکین
لە هەنگاوی ڕەنگ
ناوی
ئێمە لە دەم و لێوی ڕەنگ گەورە و پاراو دەبێ
شێوەکارانیش لەناو هێڵەکانی خۆیاندا جێ دەهێڵێ
مایسی 2020 ههولێر
ئاوازی چاوپێکەوتن
باى
ساردى ساڵەكان له نيوەشەوێك نيگاى ترووكاندم
لە
ماڵی خۆم لەسەر دۆشەکێکی لە پەڕی پەلەوەر دانیشتووم
پەنجەرە
شکاوەکانم بە گۆرانی دهڵێم
گۆرانییەکانم
پرسیارتان لێ دەکهن
گوێیەکانتان
پڕ ئاوازن
دەسرازەی
پساوی منداڵێک کەوتە سەر دەموچاوم
بۆئەوەی
ماسیگرە تار نەبن و دەریا بناسم
لای
دەدەم
لانکێکم
لە کەناری ئاوێکی سروشت هێمن دانا
ماسیگرە
هێلکەی خۆی لەناو پاراست
ڕاوچییەکی
تۆڕ دڕاو هێلکەکانی لەبن کڵاوی نا
بردییە
بازاڕی چەنەبازان
لەپێناوی
سڵاوی ماسیگرەیەک
ستایشی
ژیان دەکەم
ژیان
نزیکی بۆ لای من بگەڕێرەوە
کازیوان
بە ئاگری باڵی ماسیگرە چاوانم کەوی دەکەم
سەرزەمین
تەواو ماندووە
پێویستی
بە ئاوازی چاوپێکەوتنی دەنووک و باڵە
دەنووک
و باڵ لە جوانی بەدی هاتوون
بە
ڕێز و شکۆوە دەدوێن
چیم
بوێ بێ داوا پێم دەبەخشن
هەقیقەت
ڕووی بازنەییە
قهل زماندرێژی كرد
خۆر به پڕی سهرنجی دا و دهنووكی
خسته ناو جهنگهكانهوه
مایسی 2020 ههولێر
بلیتی
ژمارە بیست و هەشت
بلیتی
ژمارە بیست و هەشتی دکتۆرم وەرگرت
دوای
پشکنین و کۆمەڵێک خۆشدوویی بۆ گەرمکردنەوەی دەمارە ساردەکانم
دەمی
بەتاڵ بوو
لهگهڵ مهرگ قسهی كرد و فەرمووی
شەکرەت
بەرزە
پەستانی
خوێنت زۆرە
هەناسەسوارییت باڵندهیهكی هێلكهشكاوی ههڵكوڕماوه
لەرزەی
دڵت چوار ناڵەیەتی
بادارییت
به ئازای گیانت سهرهوژووریهتی و گهمارۆی داوی
مهرگ
ئهوهی كهسوكاره نییهتی
بۆ
مەتەڵێک پرسی چەند زمان ئازار و سهروا و كێشت سهنگ دهكات
گوتم
زمانی ڕووتم کوردییە و لەو زمانە ڕووتهش
زیاتربێژینگم
ناسووڕێنێت
بە
ئینگلیزییەکی خاو
لەژێر
لێوەوە کوڕەکەمی فریو دا و گوت
هەوڵدە
باوکت لە شارێکی تردا دڵنیا بههژێ و پێڵاوی لهناو چیمهن بن
چاوی
زیندووی ئهستێرهیهكی قاوهیی مارۆی شكاند
بە
دەموچاوی پڕ ئومێدەوە چوومە بەر پەنجەرە و چاوم هەڵدايە هەر حەوت ئاسمان
گوتم
لە شاری ئهستێران دەژیم و ههناسهم نهرم و خۆشه
ئەها
شیعر ناز دەكا وەک کاتژمێری چوونە ژوان ڕێکی خستووم
شەکرە
پەستان
هەناسەسواریی
لەرزەی
دڵ
باداری
بە
ئارەزووی خۆم لە شاری هاوار له ئاوێنه نوستوو ناچمە دەرەوە
هاودهمتم
سڵاوم لێ بکە دهی سڵاوم لێ بكه بۆ ههمووان گریاوی
لە
سێبەری دەستت دادەنیشم
لە
نزیکەوە گەرماییت فریام کەوت و ئاگرى ناو فانۆس دۆزیمییەوە
لەنێوان
لوولەی سووربووەوهی تفەنگ و نیشانەدا
کەروێشک
لەسەر پاشووی بێدەنگ و مات وهستاوه
گۆرانی
منی بەبیر هاتووەتەوە کە بۆم وتبوو
ڕێبواری
ماندوو خۆبینیو و میهرەبانانە کاری خۆی دەکا
پێشیوایه
پهڕاگهندهكراو به دهست بانگمان دهكا و ناوی
خۆی دهڵێ
دابهزیومهته قووڵایی بهشهكان و هیچ شتێكم لێ
ون نابێت
حوزهیرانی
2020 ههولێر
ئهمڕۆ گۆرانییهك دهگوترێت
شتێك
نهماوه بیهوێ بگری
لە
ئاسمانیش زەوی ڕوون دیار نییە
گغەگغ
و
گڕوگاڵ
و
قولاب
ههڵدان بۆ مانگ و
هێنانی
بۆ ناو تهشتی پارێزراو
لەسەر
سندانیان دانام
کردمیانە
پڵینگی فریا و چنگ بهرزكردوو
مارم
له گهردهنی باڵندهی سهر هێلكه كردهوه
ئهو
شاعیرهی ئهفسانهی لهباره دهگێڕنهوه
ئهمیش
كات به جریوه و جووكه و ئهندێشه دهپێوێ
بهناو
كڵپهی ناكاو دهخولێتهوه
لە
وهنهوز و تهونی جاڵجاڵۆكه و مێشی سهر لووتی ئهسپ تێدەپەڕێ
جیهان
لهژێر پێیدا نهرمونیان و گهوره دهبێ
زەوی
دەڵێت تەنیا سەیرکەری مانگ با بفەرمووێ
ڕوخسارم
ماچ بکات و دنیا له كڵپهی ناكاودا بهدی بكا
له
بهدیكردندا جهنگاوهرێكی دێرین
گۆرانی كرانهوهی قۆزاخهی پهمۆی گوت و پرچی
خاوبووهوه
حوزهیرانی
2020 ههولێر
بێڕەنگ
پەنجەرە
چاوی ترووکا
بێڕەنگ
ڕوومەتی خۆی بە پڕی پیشان دام
پەنجەرە
خانەی جەستەی خۆری گهیشتووی چیاكانه
بە
ئارامییەکی زۆرەوە بێڕەنگ چنی
ئەو
ڕۆژەی مرۆڤ دروست بوو
بێڕەنگ
هەموو ڕەنگەکانی دابووە دنیا
هێواش
بە ڕێگاکان دەڕۆم و فووێك له ئاگری ڕاوچییان دهكهم
سوپاس
بۆ بەختی باشم
بێڕەنگم
لە پێوانی قووڵاییەک ناسی
دیارییەکی
کۆن بوو بۆم گەڕایەوە و نازی ڕادەگرم
ڕەنگەکانی
ڕژاندمە ناولەپ و چۆلەکەیەک بژاری کرد
ئاوا
بەڵێ
ئاوا
نهێنییەکانی
بژار کرد
هەر
گیانلەبەرێک نهێنی بناسێت
ناوچەوانی
لەسەر عەرد دادەنێ و نوێژی بۆ دەکات
ناسین
هێزە سەر بۆ هیچ نانەوێنێ
لاولاوی
بە دیوار هەڵگەڕاو لادەدا
برینی
دیوار دەسڕێتەوە و خۆشحاڵ دادەنیشێ
کووپەی
دەمودووی پێغەمبەرانی تێدایە
ناو و وێنەی ڕایەڵە و زایەڵەی بەرەبەیانی لاوین
تهممووزی
2020 ههولێر
کاتی تایبەتی ڕووبار
ڕووبار
نەخشەی شەڕەپشیلە نییە
هێڵێکی
خرۆشاوی درێژە لە پەرۆشی زەوی
ڕووگەنما
کانەگەنجینەی لەسەر لێو دەڕوێ
زمان
دەیزرینگێنێتەوە
لەنێوان
چاوەڕوانی و دڵەڕاوکێدا ههنگاوی ناوهند دەهێڵێتەوە
ئایندە
بانگمان بکە
کلیل
لە دەستی دیکتاتۆر بڕفێنین
بیخەینە
گەنجینەی منداڵێک
پدووی
گەرمە بە هاتنی ددانی شیری
هەم
وەک مەشقی کردنەوەی دەرگا
هەمیش
وەک حیکمەتی شەقشەقە پەرە دەستێنێ
هاوڕێ
گیانییەکانی دەبینێ و پشوو دەدا
نهێنییەکی
زۆر لە ڕووگەنما جێ دەهێڵێ
لە
مەودایەک زمان بیزرینگێنێتەوە
ڕووبار
کاتی تایبەتی هەیە بۆ خەوتن و خهڵك بانگكردن له كهناری دانیشن
بۆنی
زیندەوەرەکانی ناوی دەکات
لێشیان
دەپرسێ
هیچ
بێزارییەکتان لە پەروەردەکارییم هەیە
زرینگانەوەی
زمان
چلباز له كونی ورد دادهبهزێنێ و دهیكاته كهتانی
شۆردراو
تهممووزی
2020 ههولێر
ستایشێك بۆ جوودی
لە
سۆراخی بەردی گرانبەها
ڕێگا
چوونەوە ناویەک
بێ
هیچ سهرسامییهك بەناو خۆمدا سووڕاندمیانەوە
ئهسپی
سم كولم لهگهڵدا نهبوو
گەیشتم
بە شاری بێ ناونیشان
گوند
ناترسێت له بوون به شار
سیمرخ
باڵی بچووک بوو
لەسەری
جێم نەبووەوە
لە
تەنیشت تەندوورێک داینام
کوا
ئەو ئاگرەی قوڕی دروستبوونمی کردە پەیکەر
گورگ
کەڵبەی کلۆر نییە
له
لهنگهری كهشتی هات و نههاتدا شایەدی دەدەم
دوای
نیشتنەوەی هەڕەشەی ئاو
چیای
جوودی خۆی پیشان دا
لەناو
دەستی به ڕهنگ و بۆنی پیرێک پشووی دەدا و دهیناسینهوه
تای
بههاری لێ بوو
پێی
گوتم به ئاوازی چ كۆڕاڵێك و چۆن پرسیاری لێ بكهم
شوێنی
لهدایكبوون بۆنی چی دهدا
گوند
بۆ ناترسێت له بوون به شار
ئهوهی
له ناوچهوان نووسرابێت چاو دهیبینێت
گهر
ڕوخساری ئهوانه ببینم كه دهمنێژن
ڕووناكییان
لێ كۆبووهتهوه و دهچنه یاری بلیارد
لهخۆمدا
جێم دهبێتهوه
باڵندهی
باڵ له باران خوساو
دێته ژێر كهپری دهستی خاڵی له گومانم
ئابی 2020 ههولێر