له ههرێم 20 ههزار تووشبوو بە كۆرۆنا تۆماركرا
08:55 - 14/08/2020
زهمهن – ههولێر
وەزارەتی تەندروستیی
هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٦٧ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە
و ١٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، بەمەش کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە
٢٠ هەزار و دوو حاڵەت و گیانلەدەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسەكهوە گەیشتە ٧١٢ کەس.
بەپێی راگەیەنراوەکەی
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٢٩٩
پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە هەزار و ٩١٢ لە هەولێر، ٤٣٢ لە
سلێمانی، ٤١٦ لە دهۆک، ١٢٤ لە گەرمیان، ٣٩٥ لە راپەڕین و ٢٠ لە هەڵەبجە بووە، دەرەنجام
٦٦٧ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
لە راگەیەنراوەکەی
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو،
ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:
- پارێزگای هەولێر،
٤١١ تووشبوو و حەوت حاڵەتی گیانلەدەستدان
- پارێزگای سلێمانی،
١٥٩ تووشبوو و شەش حاڵەتی گیانلەدەستدان کە بەم شێوەیەیە:
شاری سلێمانی،
٦١ تووشبوو و چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان
ئیدارەی گەرمیان،
٢١ تووشبوو
ئیدارەی راپەڕین،
٧٧ تووشبوو
- پارێزگای دهۆک،
٨٣ تووشبوو
- پارێزگای هەڵەبجە،
١٤ تووشبوو
ئاماژە بەوەشدراوە
کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٠٧ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە کە
١٢٢ لە هەولێر، ٢٩ لە ئیدارەی گەرمیان، ٤٣ لە دهۆک و ١٣ لە هەڵەبجە بووە.
وەزارەتی تەندروستیی
ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە
تا ئێستا ٢٤١ هەزار و ٤٤٨ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ١٠٢
هەزار و ٨٣ لە هەولێر، ٧٤ هەزار و ٤٥٧ لە سلێمانی، ٦٢ هەزار و ٦١٣ لە دهۆک و دوو هەزار
و ٢٩٥ لە هەڵەبجە بووە.
لە راگەیەنراوەکەی
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستاندا ئەوە ئاشکرا کراوە کە لە کۆی ٢١ هەزار و
٦٧٠ هاووڵاتیی کەرەنتینکراو، ٢١ هەزار و ٤٩٤ هاووڵاتیی لە کەرەنتین دەرچوون و دوای
تەواوکردنی ماوەی ١٤ رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی
کە ھەڵگری ئەو نەخۆشییە نین، گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان و لەئێستادا، ١٧٦ هاووڵاتیی
لە حەوت شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە کە ٧٨ لە سلێمانی و ٩٨ لە دهۆکە.
ئاماژە بەوەشدراوە
کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٩ هاووڵاتیی دیکە کەرەنتین کراون.
بەپێی داتاکانی
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ٢٠ هەزار
و دوو تووشبوو کە هەشت هەزار و چوار لە هەولێر، نۆ هەزار و ٧٥٦ لە سلێمانی، هەزار
و ٦١٩ لە دهۆک و ٦٢٣ لە هەڵەبجە بووە، لەنێویاندا ٧١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە
کە ٢١٩ لە هەولێر، ٤٧٠ لە سلێمانی، ١١ لە دهۆک و ١٢ حاڵەت لە هەڵەبجە بووە، و ١١ هەزار
و ٢٨ نەخۆش دوای چارەسەری چاکبوونەتەوە کە چوار هەزار و ١٠١ لە هەولێر، پێنج هەزار
و ٧٧٨ لە سلێمانی، ٦٢١ لە دهۆک و ٥٢٨ لە هەڵەبجە بووە، و لە ئێستادا هەشت هەزار و
٢٦٢ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکییدان کە سێ هەزار و ٦٨٤ لە هەولێر، سێ هەزار و ٥٠٨
لە سلێمانی، ٩٨٧ لە دهۆک و ٨٣ لە هەڵەبجەیە.
وەزارەتی تەندروستیی
ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی
پزیشکی کە لە ئەرکدان، داوای لە هاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستیی
و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵخ و دانانی ماسک و دەستکێش، هەروەها لەکاتی پێویستدا
پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن.