ئاگاداریەک بۆ هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری
11:39 - 13/08/2020
زه‌مه‌ن
نه‌خۆشخانه‌ی دكتۆر جه‌مال ئه‌حمه‌د ره‌شید، به‌هۆی مانگرتنی پزیشكانه‌وه خزمه‌تگوزارییه‌كامنی راده‌گرێت.
له‌و باره‌یه‌وه نه‌خۆشخانه‌كه ئاگادارییه‌كی بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتوه"لە ئێستادا بەهۆی مانگرتنی پزیشکانی نیشتەجێی دێرین و پزیشکانی خولاو لە نەخۆشخانەی دکتۆر جمال احمد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری لە سلێمانی ناتوانین خزمەتگوزاری وەک پێویست پێشکەش بکەین ."
هه‌ر له‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌دا هاتوه"بەداخەوە ناچارین بڵێین تکایە تا مانگرتنی ئەو پزیشکانە کۆتایی دێت سەردانی نەخۆشخانەکەمان مەکەن بۆ چارەسەر کردنی منداڵەکانتان چونکە لەوانەیە لەنەبوونی ئەو پزیشکانە دەوامی نەخۆشحانە پەکی بکەوێت و لەوانەیە ژیانی منداڵەکانتان بکەوێتە مەترسیەوە."
ماوه‌یه‌ك ژماره‌یه‌كی زۆر له پزیشكان به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌وه، مانیان گرتوه و ده‌وام ناكه‌ن، ئه‌وه‌ش وایكردوه خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستیه‌كان له‌زۆرێك له نه‌خۆشخانه حكومیه‌كان رووبه‌رووی گرفت ببێته‌وه.
Aa