پێکەنینی گەورەکان دەگمەنن:
08:35 - 11/08/2020
مەها حەلوانی
وەرگێڕانی: ڤینۆس فایەق
پێشەکی وەرگێڕ:
ئەم دەقەی وەرمگێڕاوە پێی دەگوترێ (ئەدەبی رەمزی) کە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدە لە
فەرەنسا سەریهەڵدا، وەک کاردانەوەیەک لەبەرانبەر (واقیعیەت و طبعانی) _بەداخەوە بۆ
ئەو دوو وشەیەیە هیچ وشەیەکی گونجاوم لە زمانی کوردیدا نەدۆزیەوە- مەبەست لەم
ئەدەبە گوزارشتکردن بوو لە نهێنی بوون لە رێگەی (هێما-رەمز)ەوە، بە گوزارشتکردن لە خەونە
ناوەکیەکانی شاعیر.
زۆربەی ئەوانەی ئەم رێڕەوەیان گرت سەرەتا کەوتبوونە ژێر
کاریگەری (بۆدلێر)ەوەک هەرچەندە باوەڕیان بە بیردۆزی (هونەر بۆ هونەر) هەیە..
زۆربەی مێژوونوسەکانی بواری ئەدەب، کۆکن لەسەر ئەوەی (مالارمێ) دامەزرێنەری (ئەدەبی
رەمزی)ە.. –ئەم کورتەیە لە ویکیپێدیا وەرمگرتوە- ..
ت: (دەقەکە
ناونیشانی لەسەر نەبوو، بۆ وەرگێڕانە کوردیەیە من ئەم ناونیشانەم بۆ هەڵبژارد):
پێکەنینی
گەورەکان دەگمەنن
دەنگی
فرۆشیارە گەڕۆکەکە لە هەموو جێگەیەکی گەڕەکەکەدا هاوار دەکات:
ئەوەی
بەختەوەری هەیە.. ئەوەی خۆشی هەیە.. ئەوەی خەمی هەیە.. ئەوەی فرمێسکی کۆنی هەیە بۆ
فرۆشتنننننننننن...!!
فرۆشیارە
گەڕۆکەکانم خۆشە دەوێت.. رایکرد دایکم و پێم گوت من دوو پێکەنینی کۆنم هەیە دەمەوێ
بیانفرۆشم..
پێی گوتم
چیت پێخۆشە بیکە..
بەرەو
فرۆشیارەکە رۆشتم و هاوارم لێ کرد:
مامە
پێکەنین ئەمڕۆ بەچەندە؟
گوتی:
پێکەنین
منداڵ بە لیرەیەک.. پێکەنینی پیرێک بە هەزار.. بە پێی تەمەن دەیانکڕین..
سەرم لە
جیاوازی نرخەکان سوڕما و پێم وت:
مامە!
پێکەنین پێکەنینە.. جیاوازی بۆچی لە نرخەکاندا..؟؟
یان دەستم
دەبڕی جونکە بچوکم..؟؟!!
پێی گوتم:
بچکۆلەکەم!
پێکەنینی گەورەکان دەگمەنن.. ئەوەش هۆی گرانیەتی..
تێنەگەیشتم
چی دەڵێ.. بەڵام دوو پێکەنینەکەم پێ فرۆشت.. و بە نرخەکەیان پسکیتێکم کڕی..
گەڕامەوە
بۆ ماڵەوە.. لە دایکمم پرسی ئەگەر باوکم پێکەنینی کۆنی هەبێت.. چونکە پێکەنینی
گەورەکان گرانە
دایکم
هەموو شوێنێکی ماڵەکە گەڕا.. هیچ پێکەنینێکی باوکمی نەدۆزیەوە (باوکم
پێناکەنێ)..!!
بەڵام
زۆرێکی لە فرمێسکەکانی دۆزیەوە.. دایمێ.. و گوتی: ئەوە رۆژانەکەتە بۆ سبەینێ..!!
رۆژی
دوایی.. کە گوێم لە دەنگی مامەکە بوو کە هەست و سۆزەکان دەکڕێ،
رامکرد بۆ
لای و پرسیاری نرخی فرمێسکی گەورەکانم لێکرد..
ئەویش
گرانە وەکوو پێکەنینەکانیان.. پێم گوت..
وەڵامی
دامەوە:
فرمێسکی
گەورەکان هەرزانە.. و بازرگانی پێوە ناکات..
و گوتی:
گەورەکان هەمیشە دەگرین کوڕەکەم..!!
لە شەقامی
باڵەخانەی دەزگای هەواڵگیری روبارێک لە فرمێسک هەیە و
لە
سەرقەبرانەکەش روبارێکیتر
تەنانەت
ژنەکەی شەهید یوسف دوو بەرمیل فرمێسکی هەیە لێم نەکڕی..
کوڕم، من
پێکەنینی گەورەکان دەکڕم، فرمێسکەکانیان نا.. نایکڕم...
من
بازرگانی شتدە دەگمەنەکانم:
لە
لەشفرۆشەکان شەرەف دەکڕم..
و درۆ لە
دایکان..
حیکمە لە
شێتەکان..
وەفایی لە
بەرپرسەکان..
کوڕەکەم
ئیشم بە فرمێسکی گەورەکان نیە... هەموو گەورەکان دەگرین...!!
پێش ئەوەی
بڕوات بەگوێما چرپاندی:
ئەمڕۆ،
هەینیە، ئەگەر راستگۆییت لە گوتاری شێخ یان ئیمامەکەدا بینیەوە، بیهێنە، ئەوە
گرانە، لێتی دەکڕم..!!