دوو کتێبی نوێی د.نەوزاد ئەسوەد بڵاوکرایەوە
10:27 - 11/08/2020
کولتووری زەمەن
(عەلی وەردی داکۆکی لە خۆی دەکات) و (سەرەتایەک دەربارەی سۆسیۆلۆژیای
مەعریفە) دوو کتێبی نوێی نووسەر و وەرگێڕ د. نەوازاد ئەسوەدە، کە لەم ڕۆژانەدا لە
دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان بڵاوکرایەوە.
(عەلی وەردی داکۆکی لە خۆی دەکات):
گفتوگۆیەکی فرە ڕەهەند و کراوەیە
لەگەڵ عەلی وەردی، کە حەمید ئەلمەتبەعی لەگەڵیدا سازیکردووەو د. نەوزاد لە دوو
توێی ئەم کتێبەدا، گفتوگۆکەی بە زمانێکی پڕ چێژ و سەلیقە کردووە بە کوردیی.
لەم کتێبەدا و لە پێنج بەشدا، عەلی وەردی، بە وردی، زانیاری لەسەر زۆر
بابەت و پرسی دیاریکراویی ئەدەبی و کۆمەڵناسی دەخاتە ڕوو، بەتایبەتیش پرسی سرووشت
و ئاکاری مرۆڤ لە ژیان و هەڵسوکەوتی ڕۆژانەیدا، پرسی قسەکردن لەسەر شیعر وەک
بونیادێکی سەرەکی بواری ئەدەبیات و ژانرێکی کاریگەریی ئەو بوارە، کە بێگومان بەدەر
لە لایەنی ئەدەبی عەلی وەردی وەک سۆسیۆلژێکی قوڵ قسە لەسەر چەمکی شیعر دەکات.
ئەمە جگە لەوەی وەک پیشەی پیشتری، عەلی وەردەی باس لە سرووشت و ڕەفتاری تاک
بە گشتی و تاکی عێراقی بە تایبەتیی دەکات، لەگەڵ پڕۆفایلێکی ژیانی عەلی وەردی و
ئەلبومی کۆمەڵێ وێنەی جیاوازی لە کۆتایی
کتێبەکەدا بڵاوکراوەتەوە.
(سەرەتایەک دەربارەی سۆسیۆلۆژیای مەعریفە)
لەم کتێبەیاندا و لە حەوت بەشی جیاوازدا، نەوزاد ئەسوەد باس لە سۆسیۆلۆژیاو
سۆسیۆلۆژیای مەعریفە دەکات. چ وەک چەمک و پێناسەی سۆسیۆلۆژیا، چ وەک چەمکێ لەناو
کایە کۆمەڵایەتی و زانستییەکاندا. کتێبەکە قەبارە بچوک و لاپەڕە کەمە، بەڵام پڕ
زانیاریی گرنگ و زانستییە لەسەر سۆسیۆلۆژیا و سۆسیۆلۆژیای مەعریفە.
لە بەشێ لە بەشەکانی کتێبەکەدا، نووسەر هەڵوێستە لەسەر سەرچاوەکانی
مەعریفەی کۆمەڵایەتی و جۆر و شێوازەکانی مەعریفە و سۆسیۆلۆژیا دەکات. ئەمە جگە
لەوەی جیاوازی دەکات لە نێوان مەعریفە وەک زانین و مەعریفە وەک تیۆری زانستی. کە
ئەم دوو چەمکەش، چەمکی نوێی زانستی کۆمەڵناسین و نووسەر توێژەرێکی ورد ە پڕ
بەرهەمی ئەکادیمییە لەو بوارەدا.
ئەم دوو کتێبە، دوو کتێبی جیاوازی کۆمەڵناسین، دوو سەرچاوەی گرنگی بواری
کۆمەڵناسین لە کتێبخانەی کوردیدا.