ده‌قی نامه‌یه‌كی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ شێركۆ بێكه‌س
09:28 - 04/08/2020
زه‌مه‌ن
نەوشیروان مستەفا سەرکردەى نیو سەدە لە خەباتى گەلى کورد، سەربارى رۆڵى گەورەى لە روداوە سیاسیەکان، هەمیشە لە خەمى ئەدەب و قەڵەمدابوە، ماڵپه‌ری "سبه‌ی" له‌و باره‌یه‌وه راپۆرتێكی ئاماده‌كردوه، بەپێى دۆکۆمێنتێک و لە نامەیەکدا کە مێژوەکەى بۆ ساڵى (1989) دەگەڕێتەوە پێشنیاز بۆ شاعیرى گەورەى کورد شێرکۆ بێکەس دەکات کە لێكۆڵینه‌وه‌یەکی زانستی له‌بارەى شیعر و ئەدەبى کوردى ئاماده بكات.
دەقى نامەکەى نەوشیروان مستەفا ئەمین بۆ شێرکۆ بێکەس کە لە کتێبی تاڤگەی وشە و هەڵوێست- نامەکانی شێرکۆ بێکەس لە (کۆکردنەوەو ساغکردنەوەی کامەران سوبحان) بڵاوبوەتەوە
سەبارەت بە شیعری کوردیی، نامەیەکی (نەوشیروان مستەفا بۆ شێرکۆ بێکەس)
برای به‌ڕێزم كاكه شێركۆ، سڵاوێكی گه‌رم هیوادارم هه‌میشه له خۆشی‌دا بن، به په‌رۆشه‌وه هه‌واڵتان ئه‌پرسم. ده‌ستی شه‌فیقه خان ماچ ئه‌كه‌م. سڵاو له نه‌سرین خان ئه‌كه‌م. ئومێده‌وارم هه‌ڵۆ و مناڵه‌كان ته‌ندروست و سه‌ركه‌وتو بن.ئه‌گه‌ر پرسیاری هه‌واڵی ئێمه ئه‌كه‌ی ماوین و ئه‌یگوزه‌رێنین، به‌ڵام به‌داخه‌وه به ئه‌نجامێكی ناخۆش گه‌یشتین، گه‌له‌كه‌مان له هه‌لومه‌رجێكی سه‌خت و ناله‌باردا ئه‌ژی، دیاره خۆت ئاگاداری كوێره‌وه‌ری خه‌ڵكی و پێویست ناکا لەسەری بڕۆم. هه‌مومان ئێستە له بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌داین كه بۆ درێژه‌پێدانی خه‌بات، ئه‌بێ چی بكه‌ین، چی بگۆڕین؟ شێوه‌كانی خه‌بات بە ڕێگه‌كانی خه‌بات؟ یاخود (عه‌قڵیه‌ت)ی جۆری خه‌بات و ئامانجه‌كانی؟ من خۆم هێشتا له‌سه‌ر شتێكی دیاریكراو ساخ نه‌بومه‌ته‌وه، دیاره په‌له‌كردنیش باش نیه.... هه‌موو لایەنە‌كان پێ‌یان وایه کە ئەبێ هەوڵبدرێ بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی (شێخ ڕه‌زا گوته‌نی: تازه ئه‌چێ بۆ به‌صره، بعد خراب البصرە!)ئیسته ته‌ركیز له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه لێی نا‌ئومێد نیم و ئومێدی زۆریشم پێ‌ی نی‌یه، به كورتی ئه‌مه دیمه‌نی نوێ‌ی بۆچونه‌كانی ناوه‌وه‌یە.
با له‌و باسە گه‌ڕێین، بەچاكم زانی پێشنیارێكت بۆ بکەم، كه لام وایه كارێكی گرنگ ئه‌بێ، خۆت ئه‌زانی شیعری سیاسی كوردی له هه‌ندێ قۆناغی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردا گرنگیه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوه، چ له ده‌ربڕین و داڕشتنی هه‌ندێ له ئاوات و ئاره‌زوه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و دیاریكردنی لایه‌نی فیکری، وه چ له هاندانی خه‌ڵك‌دا بۆ خه‌بات، لام وایه ئه‌گه‌ر به‌شێكی كاتی خۆتی بۆ ته‌رخان بكه‌ی، تۆ ره‌نگه باشترین كه‌س بی كه لێكۆڵینه‌وه‌ی درێژ‌و زانستی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده بكه‌ی، به تایبه‌تی له باری ئێستای ژیانی ئێستادا فرسه‌تێكی وا هاتۆته پێشه‌وه له‌وانه‌یه پاش ماوه‌یه‌كی تر وا نه‌مێنێ.
پێشنیاره‌كه‌ی من به كورتی ئه‌مه‌یه:
ده‌وری شیعری سیاسی كوردی له بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردا. له‌مه‌ش‌دا ٣ قۆناغی مێژویی بكرێته نمونه‌و له فه‌تره‌یه‌كی دیاری كراودا
- قۆناغی یه‌كه‌م: ١٩١٨– ١٩٢٥ سه‌رده‌می شێخ مه‌حمود و دروستكردنی حكومه‌تی كوردستانی.
شاعیره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش، به‌رهه‌مه‌كانیان مه‌علومه.
- قۆناغی دووه‌م: جمهوریه‌تی مه‌هاباد.
شاعیره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش مه‌علومن، زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان له ڕۆژنامه‌ی كوردستان و گۆڤاره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌یه،.
- قۆناغی سێیه‌م: ١٩٥٨– ١٩٦١ كوردستانی عێراق کە خۆت یه‌كێک له شاعیره‌كانی بوی.
- قۆناغی چواره‌م: ١٩٧٠– ١٩٧٥.
بێگومان ئه‌مه هه‌ر پێشنیاره، به‌ڵام من خۆم به‌لامه‌وه زۆر گرنگ و بە کەڵک ئه‌بێ كه به‌رهه‌مێكی وا بنوسرێ و دڵنیام فیكری كوردیی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ن ئه‌كات و ئه‌همیه‌تی شیعر له مێژوی نوێ‌ی گه‌له‌كه‌مان‌دا ده‌رئه‌خا. به نیسبه‌ت خۆمه‌وه خه‌ریكی نوسینی باسێكی درێژم له‌سه‌ر (مەسەلەی کورد لە کاروباری دەوڵەتان‌دا) هەندێ بەشیم نوسیوەو خه‌ریكی به‌شه‌كانی تری ئه‌بم، هه‌رچه‌ند فرسه‌تم هه‌بێ هه‌وڵئه‌ده‌م خه‌ریكی بم، هه‌وڵئه‌ده‌م باسێكی سیاسی‌و فیكری‌و وثائقی بێ، وه ده‌ری بخه‌م پێوه‌ندی كورد‌و ده‌ره‌وه چۆن بوه، غه‌ڵەتی سیاسه‌تی خارجی‌و حەرەکەی كوردی، نوقته‌ی زه‌عیف و قوەتی چی بون و بۆچی ئه‌م عائیلە، هه‌میشه دژی مه‌سه‌له‌ی كورد بوو، ده‌ریخەم (بێگومان بە پێ‌ی ته‌فسیری خۆم).
نەوشیروان مستەفا ئەمین
ڤییەننا:١٩٨٩
نەوشیروان مستەفا ئەمین، سەرکردەى نیو سەدە لە خەباتى گەلى کوردە و ئەندازیارى راپەڕینى ساڵى (1991)ـە، هاوکات روناکبیر و مێژونوس و قەڵەمێکى دیارى گەلى کوردە و خاوەنى زیاتر لە (30) کتێب و چەندین وتار و توێژینەوە و لێکۆڵینەوەیە.
لە سەرەتاى کتێبى (بەدەم رێگاوە گوڵ‌چنین - کتێبى یەکەم) (گەڕانەوە بۆ دواوە، چەردەیەک لە ئەدەبى میزۆپۆتامیا، سەرەتاکانى ئەدەبى نوسراوى کوردى) نەوشیروان مستەفا ئەمین دەڵێت؛ هەر کەس لە ژیاندا رێگەیەکى گرتوە و کارێکى کردوەتە پیشەى سەرەکى خۆى لەپاڵ ئەو کارەدا رەنگە هەندێک کارى لاوەکى بکات یان هەندێ سەرگەرمى تر‌ى هەبێ کاتە بۆشەکانى ژیانى تیا بەسەر بەرێ، یەکێ حەزى لە وەرزشە یەکێکى تر لە گۆرانى و هەڵپەرکێ و یەکى تر حەزى لە سوارییە و یەکێکى تر لە راو، یەکێ حەزى لە سینەمایە و یەکێکى تر لە کۆڕى شەوان. بەندە رێبوارى رێگەى کارى سیاسى بوم بە هەمو لایەنە جیاوازەکانیەوە؛ کارى رێکخراوەیى، پێشمەرگەیى، میدیایى، رێگەیەک کە خۆم هەڵمبژارد رێگەیەک بو دژوار و سەخت پڕ لە روداوى خۆش و ناخۆش پڕ لە گلان و سەرکەوتن رێگەى هات و نەهات، چونى هەبو گەڕانەوەى نەبو، بەڵام بەدەم بڕینى ئەو رێگایەوە ئەوەندەى بوارم بوبێ و کاری سەرەکى ماوەى دابم خەریکى جێبەجێکردنى سەرگەرمیەکانى خۆم بوم کە بەشێکى گۆڵچنین بوە لە گوڵزارى ئەدەبى کوردى.