كازمی به فه‌رمانێك به‌رپرسی نوسینگه‌ی وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی له‌كاره‌كه‌ی دورخسته‌وه
05:34 - 04/08/2020
زه‌مه‌ن
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به فه‌رمانێك به‌رپرسی نوسینگه‌ی وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی له كاره‌كه‌ی دورخسته‌وه و ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی كرد، ئه‌وه‌ش له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستوه‌ردان له كاروباری فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غداد.
له‌و باره‌یه‌وه، مسته‌فا كازمی به نوسراوێك كه ئاراسته‌ی وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی كرده‌وه بریاریداوه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری دانانی (عەلی موحسین هاشم) لە پۆستی بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانیی عێراق.
هه‌ر له‌و نوسراوه‌دا هاتوه كه دانانی ئه‌و به‌رپرسه پێچه‌وانه‌ی بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیرانه كه نابێت به‌بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌و گۆڕانكاری له هیچ پۆستێكدا بكه‌ن.
هاوكات كازمی، بریاریدا به دورخستنه‌وه‌ی (ئەحمەد عاسم حسێن بەندەر) له نوسینگه‌ی وه‌زیری گواستنه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردانی له‌كاروباری فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كردوه و به‌وهۆیه‌وه گه‌شتێك بۆ ماوه‌ی 55 خوله‌ك له به‌غداوه بۆ به‌یروت دواكه‌توه.