یادی مهرگی شێركۆ بێكهس
01:54 - 04/08/2020
فواد سدیق
ئەمڕۆ حەوت ساڵ بەسەر كۆچی دوایی شێركۆ بێكەس تێپەڕ دەبێت، حەوت ساڵە شیعری نوێی كوردی، چەقیوە، حەوت ساڵە جوانی بینین لێڵ بووەو رووە جوانەكانی دیوی ناوەوەی جوانی نابینرێ، شێركۆ تاكە شاعیری كوردە لەماوەی ٧٠ ساڵی رابردوودا ، تەنیا بۆ شیعر ژیاو، ژیانی بە تەنیا پڕ ببوو لە شیعرو جوانی، شێركۆ بۆ سیاسەت نەژیابوو، بۆیە لە سیاسەتدا هەڵەی زەقی دەكرد، كەم نین ئەو شاعیرانەی كە خۆیان تێكەڵ بە سیاسەت كردووەو، نەشیانتوانیوە سەركەوتوو بن، هەر لەسەر هەڵوێستە سیاسییەكانیشی بوو، كەوتبووە ژێر گوشارو، خەریك بوو بە پەندی ببەن. شێركۆ بۆ شیعر ژیابوو، بۆیە دەبوایە تەنیا بۆ شیعر بێت، ئاخر ئەوەتا كەسێكمان نییە بڵێ من لە نزیك شێركۆم، باشترین شاعیری كورد لە ئەمڕۆدا، ئەوانەن كە كەوتوونەتە دامێنی شێركۆ، كەس وەكوو شێركۆ لە شیعردا، ئاشقی وشەی جوان و وێنەی جوان و ریتمی جوان و بەهرەی جوان و ژن و پێشمەرگەو کوردستان نەبوو ، بۆیە لەوەتەی شێركۆ كۆچی كردووە، شیعری نوێی كوردیش كۆچی كردووە، دیاریش نییە، كەی سەرلەنوێ وەرچەرخانێكی دیكە روو لە شیعری كوردی دەكات و سەرلەنوێ بارگەو بنەی خۆی دادەنێتەوە.