سه‌رۆكی په‌رله‌مان په‌یامێك ئاراسته‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌كات
11:14 - 01/08/2020
زه‌مه‌ن
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ كرد.
له‌و په‌یامه‌دا د. رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كه ئاراسته‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێتی كردوه ده‌ڵێت"به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه، گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراسته‌ده‌كه‌م، له‌خوای گه‌وره داواكارم ئه‌م جه‌ژنه بكاته مایه‌ی ئاسووده‌یی و چه‌سپاندنی ئارامی و سه‌قامگیری بۆ كوردستان و ناوچه‌كه‌و سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌یی."
هه‌ر له‌و په‌یامه‌دا هاتوه"به‌هیواین جه‌ژن ببێته وێستگه‌ی ده‌ستپێكی دیالۆگێكی نیشتمانی هه‌مه‌لایه‌ن له پێناوپته‌وكردنی یه‌كڕیزی هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه تاقه‌ت پروكێنه‌كان، به ئاراسته‌ی خزمه‌تكردنی هه‌رێمه‌كه‌مان وكوردستانیانی ئازیز.