ئارسیناڵ جامی یه‌كێتی ئینگلته‌رای له چێڵسی برده‌وه
09:35 - 01/08/2020
زه‌مه‌ن
یانه‌ی ئارسیناڵ جامی یه‌كێتی ئینگلته‌رای له چێڵسی برده‌وه و به‌وه‌ش ئامانجه گه‌وره‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا و راسته‌وخۆ سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی ئه‌وروپی.
له سه‌ره‌تای یارییه‌كه‌وه و به‌دیاریكراوی له خوله‌كی 5 دا كریستیان پۆلیسیچ، گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ یانه‌ی چێڵسی تۆماركرد، هه‌ر له گێمی یه‌كه‌مدا و له‌ڕێگای په‌نالتییه‌وه ئۆبامیانگ ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ئارسیناڵ یه‌كسان كرده‌وه.
گێمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه كۆتایی هات، له گێمی دووه‌مدا و له خوله‌كی 67 دا، ئۆبامیانگ گۆڵی دووه‌م و پێشكه‌وتنی بۆ ئارسیناڵ تۆمارمكرد، تا كۆتایش یارییه‌كه به‌و ئه‌نجامه كۆتایی هات.
به‌وه‌ش یانه‌ی ئارسیناڵ جگه له به‌ده‌ستهێنانی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را، راسته‌وخۆ سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی ئه‌وروپی، ئه‌وه‌ش ئامانجه گه‌وره‌كه‌بوو كه مایكل ئارتێتای راهێنه‌ر و هانده‌رانی ئارسیناڵ چاوییان له‌سه‌ر بوو.
یانه‌ی ئارسیناڵ تاوه‌كو ئێستا 14 جار له مێژوی خۆیدا جامی یه‌كێتی ئینگلته‌رای به‌ده‌ستهێناوه.