396 کوردستان

کەشناسى هەرێم بەرزترین پلەى گەرماى ئەمڕۆى بڵاوکردەوە

03:30 - 01/08/2020

"زەمەن"

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم، بەرزترین پلەى گەرماى ئەمڕۆى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەرزترین پلە لە دووزخورماتوو بووە کە 45 پلە بووە.


کەشناسى هەرێم، رایگەیاند، ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە سنورى پارێزگاى کەرکوک بووە و گەیشتوەتە 45 پلە و لە هەرێمى کوردستانیش بەرزترین پلەى گەرما لە شەمامک بوو لە سنورى پارێزگاى هەولێر کە 44 پلە بووە.

ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما له‌ناو سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر و دهۆك 42 پلە بووە و لە سلێمانى  40 پله‌ بووه‌

 ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌، هه‌فته‌ی رابردوو، شەپۆلێکى گەرما رووى لە هەرێمى کوردستان کرد و رۆژی سێشه‌ممه‌، پلەکانى گەرما گەیشتنە نزیکەى ٥٠ پلە.

 

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن