نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه
02:25 - 01/08/2020
"زەمەن"
نه‌خۆشخانه‌ی
رزگاری هه‌ولێر جه‌ختده‌كاته‌وه كه بڕى تەواو ی ئۆكسجین له نه‌خۆشخانه‌كه هەیە
بەیەدەگەوە.
له
راگه‌یه‌نراوێكدا نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری هه‌ولێر كه تایبه‌ته به توشبووانی
كۆرۆنا، ده‌ڵێت، "دوێنێ شەو وا پیشاندرا گوایە ئۆکسجین نەماوە هەرچەندە ڕامانگەیاند
ئەم هەواڵە دوورە لەراستیەوە، هەروەها ئەمرۆ چەند بوتڵێکى ئۆکسجین بەناوى لایەنێکى
سیاسى هێنرابووە نەخۆشخانە کەهەرچەندە لەکاتى ئێستادا بڕى تەواو هەیە بەیەدەگەوە، لێرەدا
جارێکى تر ڕایدەگەیەنین کەهیچ کێشەیەکى ئۆکسجین لە نەخۆشخانەکەمان نى یە".
ئاماژه‌ی
به‌وه‌شكردووه، ئه‌و دڵەراوکێیانەی کەلەسۆشیال میدیا و دەزگاکانى راگەیاندن بلاودەکرێتەوە،
چەواشەكارییه و هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە
کە بەردەوامین لە خزمەتکردنى نەخۆشان و داوادەکەین لێبگەرێن خزمەتگوزارى چارسەرى بەرێگاى
راست و زانستى خۆیدا بروات .