دزیــــــــــــــــــــن: رزگـار شێخــانـــی..!
11:53 - 01/08/2020
گۆران مه‌ریوانی- هیندوستان
من:
ئه‌وانه‌ی من ده‌ناسن، چ له دوور یا نێزدیك، ده‌زانن ده‌ست و قه‌ڵه‌می من چۆنه،
ئێستێ نا، بگره ده منداڵیمه‌وه. زمان و ئێستێتیكا، ده سه‌ره‌تای مندڵیمه‌وه، كاری
من بووه، چ بۆ ژیان چ بۆخۆم. تێكستی من، به هه‌چ زمانێك بنووسم، له دووره‌وه دیاره.
گومانی هه‌رگیز لێناكرێ.
دزیــــــــن:
كۆنترین كاری مرۆڤه، به دزینی ئێستاتیكاشه‌وه،
یانی هونه‌ر و ئه‌ده‌به‌وه. لێ دزینی وه‌رگێڕان كه‌مێ تازه‌تره. دزین ده‌مێ مۆركی
دزینی وه‌رده‌گرێ كه به ئاشكرا یان نهێنی ماڵی كه‌سانی تر، چ زه‌ینی یان مادی، بكه‌یته
موڵكی خۆت.
دزین له كن كـــــــــــــورد
هه‌ر زۆر كۆنه. ئێستێ كه وڵات به ئاشكرا ده‌دزرێ، شتێ نه‌ماوه پێی بگوترێ
خاوه‌ندارێتی، تایبه‌تی، كه‌سه‌كی! ئێستێتیكای میلله‌تان، وڵاتان و تاكه كه‌سان به
رۆژی روون ده‌دزرێ و چه‌ندان نێوی نوێی خاوه‌ندارێتی به ئاشكرا له خۆی ده‌نێ. به
دوور ده گشت شه‌رمێ. ده‌ڵێیت موڵكی تاك، موڵكی گشته و موڵكی گشتیش هی تاكه! شتێ
ده‌و نێوه‌نده‌دا نه‌ماوه نێوی په‌نجه، ره‌نجی كه‌سه‌كی و خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی
بێ!
رزگار شێخانـــــی
كه‌سێ به‌و نێوه، گوایێ وه‌رگێڕه، ده‌قێكی وه‌رگێڕاوی ئه‌منی بردوه‌و، سه‌ره‌تای
ئۆكتۆبه‌ر 2018، له ماڵپه‌ڕی خۆی، به نووسین و خوێندنه‌وه ده یوتۆبێ بڵاویكرده‌وه.
ئه‌من 6 ئۆكتۆبه‌ری 2018 ئاگادارمكرده‌وه و ده‌قه‌كه‌ی خۆم بۆ نارد، بۆ خۆیی و خوێنه‌رانی،
ده كۆمێنتی فه‌یسبوكیدا بڵاومكرده‌وه. شێخانی بۆی نووسیم: ئاساییه، دوو وه‌رگێڕ،
هاوكات، بێ ئاگاداری یه‌كدی، یه‌ك ده‌ق وه‌ك یه‌ك وه‌رگێڕن!! تا ئه‌وڕۆ، 1 ئاگۆست،
كۆمێنتی من مابوو، ئه‌وجا نازانم دوایی سڕدرابێته‌وه.!
ده‌قی وه‌رگێڕانه‌كه‌ی من
ئه‌من له رێی هه‌ندێ دۆستی بواری ئه‌ده‌ب و هونه‌ر، ئاشنا و ناسراو، وه‌رگێرانه‌كه‌م
بڵاوكرده‌وه، ئاشنایه‌كی نێزیكم به پاشكۆی ئه‌ده‌بی چاو‌دێر دابوو، پایزی 2017، به
گوێره‌ی ئاماری خودی چاو‌دێر، پڕ خوێنه‌رترین ده‌ق بووه.
شێخانی، كتومت ده‌قه‌كه‌ی ئه‌منی وه‌رگرتووه‌و، به‌ڵام نه‌زانانه چه‌ند وشه‌یه‌كی
لێره و له‌وێ هه‌ڵبواردوون یان هاوتایه‌كی بۆ داناون، له‌وانه: سوبحی كردوه به
سپیده، ئاسمان به حه‌وا، پرچ به قژ .......تاد
ئێــــستێ:
سپیده بینیم كه شێخانی به نیازه پاوڵ چێلان، وه‌رگێڕانی خۆی، چاپبكا. ئه‌ز
بۆم نووسی: ئایا ده‌قه‌كه‌ی منیشت هاویشتۆته نێوی؟ چوون ئه‌ویده‌می ئه‌من ساكیت بوم
وامزانی ئیدی لای ده‌بات. نه‌خێر شێخانی ده وه‌ڵامدا ده‌ڵێ، ``په‌كو، كاك گۆران چاك
توڕه‌ی ...`` بڕوانه ماڵپه‌ری شێخانی و كۆمێنته‌كان.
كۆتا-وشه‌م
ئه‌و ده‌قه وه‌رگێڕاوه‌م و چه‌ند ده‌قێكی تری خۆم هه‌ر ده‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌یاندا
به ده‌یان كه‌س نه‌قڵیان كرد و به ماڵی خۆیان كرد. خوێنه‌رانی من ده‌زانن ئه‌ز چه‌ند
جارێ له‌وباره‌یه‌وه نووسیومه. ده‌گه‌ڵ هه‌ندێ له دزه‌كانیشدا ئاڵ‌و گۆڕی سه‌رنج
و تێبینیم كردووه، ئینته‌رنێتی، گشتیان نكۆڵی ده‌كه‌ن!
چارم نا چاره رووبكه‌مه دادگا. منێك كه به باش و خراپ بڕوام به دادگای
وڵاتی خۆم نییه، ئه‌فسوس، لێ خۆشبه‌ختانه شێخانی دانیشتووی سویده، ئه‌ندامی نووسه‌رانی
سویده، كۆمه‌كیان وه‌رده‌گرێ، جا كارم ئاسانتره. پسپۆڕانی كوردان و زمان‌ناس ده سویدێ
ڕا گه‌لێ باشترن و زۆرترن تا وڵاتێ.
ئه‌من ئه‌ندامی هیچ رێكخراوێكی ئه‌ده‌بی، سیاسی، هونه‌ری ...تاد نیم، كۆمه‌كیشم
هه‌رگیز له هیچ لایه‌نێك داوانه‌كردوه و نه‌مبووه. كه دیوانه‌كه‌ی ره‌فیق سابیر-یشم
كرده سوویدی و خه‌ڵاتی باشترین كتێبی وه‌رگێڕاوی ئه‌ویساڵێی وه‌رگرت، پاداشته‌كه‌م
دایێ ده‌ست خانه‌ی وه‌شانێ. چیمكردوه ره‌نجی خۆمه. من و شێخانی و دادگای ویژدان ئه‌وجا
پسپۆڕان و ده‌ق و ره‌نجی وه‌رگێراوی من.
بۆ دۆزینه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی بواری ئێستێتیكا په‌ڕه‌گرافی تایبه‌تی ده قانونی
تاوانی سویدا هه‌ن، وێڕای یه‌كێتی نووسه‌رانی سوید، سه‌ندیكای وه‌رگێڕان، كۆمێته‌ی
دارایی و كۆمه‌ك له‌كن ئاكادیمی سوید.
تێبینی: به‌مزووانه له به‌راوردكاریه‌كی وردا هه‌ردوو ده‌قه‌كه ده رۆژنامه‌یه‌كی
وڵات‌دا بڵاوده‌كه‌مەوه. چاوه‌ڕێ بن.