11 ساڵ له ته‌مه‌نی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان..
10:11 - 25/07/2020
"زه‌مه‌ن" دێسكی شیكاری سیاسی
ئه‌مڕۆ (11) ساڵ به‌سه‌ر یه‌كه‌م
به‌شداری گۆڕان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا تێپه‌ڕبوو، كه له یه‌كه‌م
ده‌ركه‌وتنیدا توانی ٢٥ كورسی په‌رله‌مان مسۆگه‌ر بكات،
یانزه ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژی 25ی تەموزی ساڵی 2009دا بزوتنەوەی
گۆڕان وەك هێزێكی نوێی مەدەنی، جەماوەری و چاکسازیخواز، بەشداریكرد لە هەڵبژاردنی
پەرلەمانی كوردستاندا و بۆیەكەمجار لە مێژووی هەرێمدا توانی وەك یه‌كه‌مین هێزی
ئۆپۆزسیۆنی گەورە بچێتە پەرلەمان و هاوكێشەی سیاسی هەرێمی کوردستانی بگۆڕی و وه‌رچه‌رخانێکی
سیاسیی گه‌وره لە مێژووی خەباتی گەلی کوردستاندا تۆماربكات، کە بۆیه‌که‌مجار
هێزێکی مه‌ده‌نی، به‌دیدێکی ڕوون ململانێی سیاسی بۆ چاکسازی دەستپێکرد.
بزوتنەوەی گۆڕان، شێوازی کاری حزبایەتی و ململانێی
چه‌کداری گۆڕی بۆ خه‌باتی مه‌ده‌نی و پەرلەمانی و مۆدێلێکی نوێی حزبایەتی داهێنا و
هۆشیاری زۆری دروستکرد لەسەر دیدی هەمووان، به جۆرێک ئه‌و گه‌نده‌ڵی و نادادی و
پێویستیی چاکسازییەی ئێستا لە هەموو ئاستەکاندا باسی لێوەدەکرێ، بەشی دیاری،
بەرهەمی یانزه ساڵی رابردووی خەباتی بزوتنەوەی گۆڕانە.
پێش دروستبونی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، هەردوو حیزبەكەی دەسەڵات كه مه‌ستی رێككه‌وتنی ستراتیژی‌و
دابه‌شكردنی فیفتی به فیفتی پۆست و پاره‌بوون له نێوان خۆیاندا، گاڵته‌یان به
نارازی بونی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرد، به‌ڵام رۆژی ٢٥ی ٧ی ساڵی ٢٠٠٩ تووشی شۆك بوون
كاتێك ئه‌م بزوتنه‌وه نوێیه ٢٥ كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێنا.
ئێستا (11) ساڵ
به‌سه‌ر ئه‌و رۆژه‌دا تێپه‌ڕیوه، هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن ئه‌م بزوتنه‌وه نوێیه سه‌ركه‌وتوو
نه‌بوو و هێشتا دوای (11) ساڵ هه‌ر له هه‌نگاوی یه‌كه‌می خۆیدا ماوه‌ته‌وه، نه
توانی سیستمی سیاسیی بگۆڕێت، نه توانی كۆتایی به گه‌نده‌ڵی بهێنێت، ئه‌ی كه‌واته
جێی خۆیه‌تی بپرسین گۆڕان له ماوه‌ی (11) ساڵدا چی كردوه و چی گۆڕیوه؟
گۆڕان دوای نزیكه‌ی
دوو ده‌یه له حوكمڕانی پارتی و یه‌كێتی و پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانی ئه‌و دوو هێزه
ده‌سه‌ڵاتداره توانی ئۆپۆزسیۆنێكی مه‌ده‌نی و په‌رله‌مانی به‌هێز دروست بكات، چیتر
په‌رله‌مان په‌رله‌مانه مردووه‌كه‌ی جاران نه‌بوو، په‌رله‌مانتاره‌كانی گۆڕان ئه‌وه‌نده‌یان
فشارخسته سه‌ر ده‌سه‌لات، كه بۆ یه‌كه‌مجار پارتی و یه‌كێتییان ناچار كرد بودجه
بهێننه په‌رله‌مان.
گۆڕان كلتورێكی
نوێی سیاسیی هێنایه كوردستان، ئه‌و كلتوره سیاسییه‌ش بریتی بوو له كلتوری حیزبی
ده‌نگده‌ر، واته حیزبێك ئه‌گه‌ر هه‌ڵگری خواست و داواكاری خه‌ڵك بێت، نه پێویستی
به‌وه هه‌یه له‌هه‌ر شه‌قام و كۆڵانێكدا، مه‌ڵبه‌ند و لق و كۆمیته‌یه‌ك بكاته‌وه
و نه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر پێویستی به‌وه هه‌یه پاره و ده‌مانچه ببه‌خشێته‌وه.
گۆڕان كۆمه‌ڵگای
وشیار كرده‌وه له‌وه‌ی چۆن ده‌سه‌لاتداران داهات و سامانی خه‌ڵك ده‌دزن، ئه‌و
ترسه‌ی له‌ناو دڵی خه‌ڵكی ناڕازیدا ره‌وانده‌وه كه ساڵانێك بوو پارتی و یه‌كێتی
دروستیان كردبوو، دوای دامه‌زراندنی گۆڕان هه‌موو چین و توێژه نارازیی و سته‌ملێكراوه‌كان دژ به نادادپه‌روه‌ریی و
گه‌نده‌ڵی هاتنه‌سه‌ر شه‌قام، پارتی و یه‌كێتیش له ترسی گۆڕان چیتر نه‌یانوێرا وه‌ك
رابردوو ده‌نگی خه‌ڵكی نارازی كپ بكه‌ن و سه‌ركوتی بكه‌ن.
گۆڕان له ماوه‌ی
(11) ساڵی رابردوودا، نمونه‌ی حیزبێكی سیاسیی پێشكه‌ش كرد كه هه‌رگیز ئاماده نییه
له‌سه‌ر به‌ها و پره‌نسیپه‌كانی خۆی و داواكاری ده‌نگده‌رانی سازش بكات، بۆ نمونه كاتێك له ساڵی ٢٠١٤دا چووه ده‌سه‌ڵاته‌وه،
چوونه ده‌سه‌ڵاتی گۆڕان به‌و واتایه نه‌بوو كه بۆ رازیكردنی پارتی و یه‌كێتی بێده‌نگ
بێت و پشت له داواكارییه‌كانی خه‌ڵك بكات، به‌ڵكو هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا به‌رده‌وام
بوو له ره‌خنه‌گرتن له ده‌سه‌ڵات، هه‌ر به‌هۆی پێداگری له‌سه‌ر داواكاری خه‌ڵك و
پره‌نسیپه‌كانی خۆیه‌وه بوو كه ئاماده نه‌بوو له ساڵی ٢٠١٥دا سازش له‌سه‌ر پرسی
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكات و باجه‌كه‌شی به‌وه‌دا كه په‌رله‌مان بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ
په‌كخرا و وه‌زیر و به‌رپرسان گۆڕان له‌ناو حكومه‌ت ده‌ركران.
گۆڕان توانی ئه‌و
ده‌رفه‌ته بۆ گه‌نجان و ژنان بڕه‌خسێنێت كه بێنه ناو سیاسه‌ته‌وه و به‌شداریی
كارا بكه‌ن له دروستكردنی بڕیاری سیاسیی‌دا، بۆ نمونه ئه‌وه گۆڕان بوو بۆ یه‌كه‌مجار
توانی ده‌موچاوه كۆنه‌كان له پۆسته باڵاكانی هه‌ولێر و به‌غدا بگۆڕێت، گه‌نجێكی
خوێنده‌واری له هه‌ولێر كرده سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و گه‌نجی دیكه‌شی
نارده به‌غدا و پۆستی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق یان وه‌زاره‌تیان وه‌رگرت
و هه‌مووشیان له پۆسته‌كانی خۆیاندا نمونه‌یه‌كی جوان و سه‌ركه‌وتوویان پێشكه‌ش
كرد.
هه‌ر بزوتنه‌وه‌ی
گۆران بوو كه دوای له‌ده‌ستدانی سه‌ركرده كاریزماكه‌ی تووشی قه‌یران نه‌بوو، كاتێك
نه‌وشیروان مسته‌فا كۆچی دوایی كرد له ماوه‌یه‌كی كورتدا رێكخه‌ری نوێ و خانه‌ی
راپه‌ڕاندن هه‌ڵبژێردران و نه‌یهێشت قه‌یرانی سه‌ركردایه‌تی له‌ناو بزوتنه‌وه‌كه‌دا
سه‌رهه‌ڵبدات و جڤاتی نیشتمانی نەریتی درێژكردنەوەی حیزبە كلاسیكیەكانی دووبارە نەكردەوەو بڕیاریدا رێكخەرو خانەی راپەراندنی نوێ هەڵبژێرێت.
ره‌نگه هه‌ر به‌هۆی
ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌وه بێت كه زۆربه‌ی چاودێرانی دۆخی هه‌رێم دوای تێپه‌ڕبوونی
(11) ساڵ به سه‌ر ته‌مه‌نی بزوتنه‌وه‌كه‌دا هێشتا پێیانوایه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
تاكه هیوای كۆمه‌ڵگایه بۆ گۆڕانكاری له هه‌رێمدا، به جۆرێك ئه‌گه‌ر بێت و گۆڕان
لاواز بێت ئه‌وا هیوای خه‌ڵكیش به گۆڕانكاری لاواز ده‌بێت.
بزوتنەوەی گۆڕان پێیوایە، پرسی کەرکوک و دوز و
خانەقین و شەنگال و هەموو ناوچە کێشە لەسەرەکان بەوە چارەسەر دەبن کە دۆخی سیاسی،
کارگێڕی، ئەمنیی و سەربازیی ئەو ناوچانە ئاسایی بکرێتەوە، ئەمیشیان بە بەبێ
گەڕانەوە بۆ دەستور و تێکگەیشتن و رێککەوتنی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی چارەسەر
ناکرێ. هەروەها کێشەکانی نێوان هەرێم و حكومه‌تی فیدراڵی لە خۆدزینەوە
لەجێبەجێکردنی مافە دەستورییەکانی خەڵکی کوردستان (ماددەی ١٤٠، نەوت و غاز،
پێشمەرگە و بودجە) بە دانوستان چارەسەربکرێن، چونکە کەرکوک و ناوچە کێشەلەسەرەکان
لە بارێکی ناسەقامگیردان، بەم بۆنەیەوە بزوتنەوەی گۆران، پێداگری لەسەر پەیامەکانی
خۆی دەکاتەوە لەوەی کە پێویستە هەرچی زووە ململانێ ناوخۆییەکان بەلابنرێن و لە
بەرژەوەندی ئەو ناوچانە هێزولایەنە سیاسییەکان لە ئاستی باڵادا کۆببنەوە و پلانی
ستراتیژیی بۆ چارەسەرکردنی دۆخی ئەو ناوچانە و هاوڵاتییانی دابنێن، کە رەچاوی تایبەتمەندیی
ناوچەکە بکات.