پارێزگاری هەولێر: لە بازگەکان پشکنینی کۆرۆنا بە 50 هەزار دینار دەکەین
12:01 - 13/07/2020
"زەمەن"
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: لەمەودوا پشکنین لە بازگەکانی هەولێر دادەنێن
و خەڵک دەتوانن دوای پشكنین بچنه ناو شاری هەولێر.
فەرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە سەرەتای
هەفتەی داهاتوەوە هاوڵاتیانی پارێزگاکانی دیکە دەتوانن سەردانی هەولێر بکەن، بە مەرجێک
پشکنینی کۆرۆنا لە بازگەکان ئەنجام بدەن.
فرسهت سۆفی وتیشی :"لەسەرجەم بازگەکان پشکنینی کۆرۆنا دادەنێین و بۆ هەر
پشکنینێک بڕی 50 هەزار دینار لهو كهسه وهردهگیرێت كه پشكنینی بۆ دهكرێت".