2301 شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ هەواڵێکت پێ دەڵێت؟

09:17 - 13/07/2020

زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 13-7-2020 ی بڵاوکردەوە.


کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
لە ئەمڕۆوە هەستت بەرامبەر هاوڕێیەکت دەگۆڕێت و دڵنیادەبیتەوە کە خۆشت دەوێت و بڕیار دەدەیت لەکاتێکی گونجاودا پێی بڵێیت.

گا (4/20 بۆ 5/20)
ئەوەندەی گرنگی بە جوارنی رواڵەت دەدەیت گرنگی بە جوانی ناخیشت بدە بۆ ئەوەی لەناو کۆمەڵگادا خۆشەویست بیت.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
کاتێک لەگەڵ خۆشەویستەکەت دەبێتە دەمەقاڵێت دەبێت کۆنتڕۆڵی توڕەبوونەکانت بکەیت ئەگەر نا زۆر سەرزەنشت دەکرێیت.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
هەست بەغیرە دەکەیت لە ئاست هاوڕێکانت، پێویستە بیرکردنەوەکانت فراوانتر بکەیت و راستگۆ و دڵ پاک بیت و کاری نوێ بکەیت.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
بەهۆی تواناتەوە دەتوانیت هەموو کارێک ئەنجامبدەیت و سەرکێشی زۆر بکەیت، لە خۆشەویستەکەت شەرم مەکە و ناخی خۆتی بۆ باس بکە.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
تۆ لەو کەسانەی کە هەمیشە خۆشەویستی لە پێش هەموو شتێکەوە دادەنێیت، بەمەش هەموو کات کەسی باش نایەتە سەر رێگات دەبێت ئاگاداری ئەوە بیت.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
لەمەودوا پێویستە واز لە هەڵەکردن بێنیت و  گرنگی بە کارکردن و خێزانەکەت بدەیت، پلان بۆ داهاتوو دابڕێژە و ئاگاداری خۆت بە.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
لە ئێستادا ڕێگایەکی زۆ هەڵەت هەڵبژاردووەو هەڵسوکەوتت بە تەواوی گۆڕاوە، پەیوەندی لەگەڵ کەسی نوێدا دەبەستیت.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
ئەمڕۆ تەمەڵ دەبیت و ناتوانیت هیچ کارێک بکەیت، باشترە پشوو وەرگریت و دواتر دەستبکەیتەوە کارەکەت، تەندرووستیت باش دەبێت.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
باشترە شوێنی کارەکەت بگۆڕیت و هەوڵبدە کارێکی گونجاوتر بۆ خۆت بدۆزەرەوە کە لەگەڵ کەسایەتیتدا بگونجێت و هەواڵێکی ناخۆش دەبیستیت.

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
لەکۆمەڵێک کەسایەتی خراپ دووردەکەویتەوەو کێشەکانت چارەسەر دەکەیت، لەخۆشەویستەکەت نزیک بەرەوەو لێی تێبگە.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
هەوڵبدە خۆت لەگەڵ هاوپیشەکانت لە کارە نوێکەت بگونجێنیت، پێویستت بە هەست و سۆزی خۆشەویستەکەتە و دەبێت پێی بڵێیت.



سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن