وەرزش

گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی سه‌یری نه‌یمار بڵاوده‌بێته‌وه‌

09:52 - 09/07/2020 307 جار خوێندراوەتەوە

"زه‌مه‌ن"

گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی یاریزانی ناوداری جیهانی، نه‌یمار دا سیلڤا، ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و یانه‌ی پارییس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی، له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبوه‌وه‌، كه‌ به‌ده‌ست و ده‌م شۆفێری پێشبڕكێ لێده‌خوڕێت و به‌خێرایی به‌ده‌ست ده‌كێشێت به‌ قاچه‌كانی دوو هاوڕێی، كه‌ له‌ته‌نیشتیه‌وه‌ دانیشتوون، له‌به‌رامبه‌ردا، دوو هاوڕێییه‌كه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ تاكی نه‌علێك به‌ده‌ستی نه‌یمار بكێشن، ئه‌و كاره‌ی نه‌یمار، كاردانه‌وه‌ی زۆری تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا به‌دوای خۆیدا هێناوه‌.


نه‌یمار دا سیلڤا، ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و یانه‌ی پارییس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی، ده‌یه‌وێت بگه‌ڕیته‌وه‌ بۆ یانه‌ی پێشووی خۆی، كه‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانییه‌، به‌ڵام تائێستا یانه‌ فه‌ره‌نسی و ئیسپانییه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ رێككه‌وتن، پێده‌چێت، ڤایرۆسی كۆرۆنا، پرسه‌كه‌ زیاتر ئاڵۆز بكات.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement