دەستەی دەستپاكی: فەرمانەکانى ئەنجوومەنی دادوەری پاڵپشتیی یاساییان نییە
05:23 - 08/07/2020
"زەمەن"
دەستەی دەستپاکیی
هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، درێژكردنەوەی خزمەتی دادوەران پاشپشتی یاسایی نیەو
ئەو بڕیارانە تەنها پەیوەست نیە بە دەسەڵاتی دادوەری بەڵكو پەیوەستە بە هەردوو دەسەڵاتی
جێبەجێكردن و یاسادانان.
دەستەی دەستپاکیی
هەرێمی کوردستان، چەند فەرمانێکی ئەنجوومەنی دادوەری بۆ درێژکردنەوەی خزمەتی چەند
دادوەرێک، بەوە وەسفکرد پاڵپشتیی یاسایی نییە، "چونکە پشتی بە یاسایەکی فیدراڵی
بەستووە و پێویستی بە پەسەندکردنی پەرلەمانی کوردستان هەیە".
دەستەی دەستپاکیی
هەرێم کوردستان لە نووسراوێکی فەرمیدا، کە ئاڕاستەی ئەنجوومەنی دادوەری کردووە،
ئاماژەی بە بڕیارێکی ئەنجوومەنەکە کردووە، لەبارەی درێژکردنەوەی خزمەتی چەند دادوەرێک
و دەڵێت، "ئەم بڕیارەتان پاڵپشتیی یاسایی نییە".
بە گوێرەى
نوسراوەکە، ئەنجوومەنەکە لە فەرمانەکەیدا ئاماژەی بە یاسای درێژکردنەوەی خزمەتی
دادوەرانی ژمارە 39ی ساڵی 2007 کردووە، لە کاتێکدا لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە
پەسەند نەکراوە، بەوپێەی بڕیارەکە فیدراڵییە و بەپێی بڕیاری ژمارە 11ی ساڵی 1992،
دەبێت لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە بکرێتە یاسا، دواتر دەتوانرێت جێبەجێبکرێت.
