خانمە هونەرمەندێکی لاو ڤیدیۆی ساتی دەستدرێژیکردنە سەری بڵاودەکاتەوە
01:59 - 07/07/2020
زەمەن-لایف ستایل
خانمە هونەرمەندی شۆخی میسیری هانا زاهد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتە ڤیدیۆی ساتی دەستدرێژی کردنەسەری لە رێگەی وتنی وشەی نەشیاوەوە، بڵاوکردەوە.
میدیاکانی میسر بڵاویانکردەوە، خانمە هونەرمەندی شۆخی میسری هانا زاهد لە شەودا کاتێک ئۆتۆمبێلی لێخوڕیوە، ئۆتۆمبێلێکی دیکە کە چەند پیاوێکی تێدا بووە دوای کەوتون و دەسدرێژیان لەرێگەی وتنی وشەی نەشیاوەوە کردۆتەسەر و لەو ساتەدا هانا ڤیدیۆی ئۆتۆمبێلەکەیانی تۆمار کردووە.
هانا لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا داوا لە کچان دەکات کە بەهیچ شێوەیەک لەو کوڕانە نەترسن کە هەوڵی دەسدرێژی دەدەن و بێدەنگ نەبن چونکە مافی خۆیانە.
ئەو خانمە نایشارێتەوە کە لەو کاتەدا خەریکبووە تووشی رووداوی هاتوچۆ بێت بەڵام ئەو لێی نەتراوسن چونکە دەترسن و هەڵدێن.
هەنا زاهید لە ساڵی 1994 لە میسر لەدایکبووەو یەکێکە لە خانمە هونەرمەندە شۆخەکانی ئەو وڵاتە و خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە.
