2342 شیوازی ژیان

دەبێت ئەمڕۆ بورجەکەت چیت پێ بڵێت؟

09:42 - 07/07/2020

زەمەن-لایف ستایل

 شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 7-7-2020 ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
ئەوەی لێت داوا دەکرێت ئەوەیە کە بڕیار لەبارەی شتێکی گەورەوە بدەیت، کە لە بەرژەوەندی خێزانەکەت بێت و سوودی هەبێت.

گا (4/20 بۆ 5/20)
لەگەڵ کەسێکدا هاوپەیمان دەبیت و گرێبەستێک واژۆ دەکەیت، پاش چاوەڕوانی زۆر لەرووی کارەوە هەواڵێکی خۆش دەبیستیت.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
کەسێک گومانی خراپت لێدەکات دەبێت زۆر ئاگادار بیت، بەهۆی شتێکەوە گەشتێکی چەند رۆژی ئەنجامدەدەیت و دڵخۆش دەبیت.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
رۆژێکی گونجاوە بۆ ئەوەی چیتر متمانە بە تواناکانی خۆت بکەیت لە رووی کارەکەتەوە، واز لە خۆپەرستی دێنێت لە ئاست کەسانێک.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
کەسێکی ژیرو بە بەختی چونکە خێزانەکەت بەردەوام پشتگیریت دەکەن و خۆشیان دەوێیت، ئەمڕۆ هەواڵێکی خۆش دەبیستیت.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
 پێشبڕکێ لەگەڵ یەکێک لە کەسە نزیکەکانت دەکەیت و سەرکەوتن تۆمار دەکەیت، لەکاتێکدا بڕێک پارە دێتە دەستتەوە.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
هەوڵبدە کەسێکی رووخۆش و کراوە بیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت چونکە دەبێتە هۆی کردنەوەی دەرگای بەختەوەری بۆ هەردووکتان.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
متمانە بەخۆت بکە بە مانای کردار نەک تەنها قسە، هەروەها خۆشەویستەکەت لەسەر بابەتێکی قورس قسەت لەگەڵ دەکات.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
بەهۆی ئەو توانای هەتە، دەتوانیت هەموو رووداوە قورسەکان تێپەڕێنیت، خۆشەویستەکەت لە شتێکدا هاوکاریت دەکات و خۆی دەسەلمێنێت.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
ئەمڕۆ چاوت بە چەند کەسێکی ئازیزت دەکەوێت و پێکەوە دڵخۆش دەبن، لەکاتێکدا دیاریت بۆ دێنن، تەندروستیشت بەرەو باشبوون دەچێت.

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
ئەمڕۆ هەواڵێکی خۆش دەبیستیت و گرێبەستێکی کارکردن واژۆ دەکەیت، خۆشەویستەکەت لە شوێنێکی دوورەوە دەگەڕێتەوە.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
گەشتێکی چەند رۆژی ئەنجامدەدەیت بۆ ئەوەی چەند کەسێک ببینیت بەڵام لە دواییدا تووشی کێشەکەی گەورە دەبیت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن