819 ئابوری

له‌ كاتی داخستنی بازاڕی دراودا نرخی دۆلار كه‌مێك دابه‌زی

05:16 - 06/07/2020

"زه‌مه‌ن"

ئێواره‌ی ئەمڕۆ، نرخی دۆلار لە كاتی داخستنی بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستاندا كه‌مێك دابه‌زی و 100 دۆلاری ئەمریکی بە 123 هه‌زار دینار مامەڵەی پێوەكرا.


ئه‌مڕۆ دوو شەممە2020/7/6، بەپێی ئەو نرخانەی لەكاتی داخستنی بازاڕەکانی دراو لە شاری هەولێر و سلێمانییەوە دەست دیجیتاڵ میدیای "زەمەن" کەوتوون، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 123 هه‌زار دیناره‌، له‌كاتێكدا، ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕی دراودا، 100 دۆلار به‌ 123 هه‌زار و 150 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

نرخی دراوەکان ئەمڕۆ له‌كاتی داخستنی بازاڕدا بەمشێوەیەن:
نرخی 100دۆلار بە  123ھەزار دینارە.
نرخی 100پاوەن بە 152هەزار دینارە.
نرخی 100یۆرۆ بە  137هەزار  750 دینارە.
نرخی 100لیرەی تورکی بە 18ھەزار و 500 دینارە.
نرخی 100ھەزار تمەنی ئێرانی بە 6ھەزار و 750 دینارە.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن