ئەو هونەرمەندە پیاوانەی لەلایەن خانمانەوە دەستدرێژی سێکسیان کراوەتەسەر
02:14 - 06/07/2020
زەمەن-لایف
ستایل
لە هونەرمەنداندا بێجگە
خانمان، پیاوانیش رووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی بوونەتەوە و بەشێکیان لەرێگەی چاوپێکەوتنەکانەوە ئاشکرایان کردووە.
ئەمەش بەشێک لەو هونەرمەندە پیاوانایە کە لەلایەن خانمانەوە دەستدرێژی سێکسیان کراوەتەسەر:-
- هونەرمەندی بەناوبانگی
میسری حسێن فەهمی لەبەرنامەی"ناس و ناس" ئاشکرایکرد کە لەکاتی چوون بۆ
ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا کاتێک چۆتە ناو ئەسانسۆر(مەسعەد)ەوە لەلایەن چەند کچێکەوە
دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر و بە پەلە بانگی هێزە ئەمنییەکانی کردووە.
- هونەرمەندی
ناوداری میسری تامر حوسنی روونیدەکاتەوە ە لەکاتی بەشداری کردنی لە یەکێک
ئاهەنگەکاندا لەلایەن کچێکەوە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر و باوەشی کردووەو ماچی
کردووە.

- ئەکتەری دیاری
میسری ئاسر یاسین قسەی نەشیاوی پێ وتراوەو گاڵتەی پێکراوە لەلایەن کچێکەوە.
- هونەرمەندی
میسر عیزەت ئەبو عەوف لە بەرنامەی "١٠٠ پرسیار" ئاشکرایکرد چەندین
جار دەستدرێژی سێکسی کراوەتەسەر کە یەکێکیان لەناو ئەسانسۆر بووە.
- هونەرمەندی
لوبنانی نیکۆلا مەزهەر رایگەیاند لەنێو هونەرمەندان و دەرەوەدا رووبەڕووی
دەستدرێژی سێکسی بۆتەوە لەلایەن کچانەوە.