یارجان بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی بینەرانی سەرسام کرد
10:41 - 05/07/2020
زەمەن-لایف ستایل
کچە مۆدێلی کورد شنیار ئەحمەد ناسراو بە "یارجان"، چەند وێنەیەکی نوێی بڵاوکردەوەو سەرنجی هەوادارانی راکێشت.
کچە مۆدێل و شاجوانی سلێمانی یارجان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، چەند وێنەیەکی خۆی بە عەزی رەش و ستایلێکی جیاوازەوە بڵاوکردەوەو زۆرترین بینەری هەبووە.
یارجان ناوی "شنیار ئەحمەد"ە، ساڵی ١٩٩٦ لە سلێمانی لە دایک بوە و بەشداری چەندین کاری هونەری کردوە و خۆشی بۆ چەندین پێشبڕکێی شاجوان کاندید کردووە، ساڵی ٢٠١٩ بەشداری هەڵبژاردنی شاجوانی ئاسیا کرد بە دەنگی خەڵک بۆتە خاوەنی نازناوی شاجوانی ئاسیا لەکاتێکدا خوێندکاری زانکۆی سلێمانی كۆلێجی زانستی كۆمپیوتەرە.
