ریال مه‌درید هه‌نگوێكی گه‌وره نزیك بۆوه له به‌ده‌ستهێنانی لالیگا
01:12 - 03/07/2020
"زه‌مه‌ن"- وه‌رزش
ریال مه‌درید به‌سه‌ر كه‌وتنی به‌سه‌ر خیتافی، سێ خاڵی یه‌كجار گرنگی به‌ده‌ستهێناو
نزیكی كرده‌وه له به‌ده‌ستهێنانی لالیگا.
كاتژمێر 11ی شه‌و به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان، لەسەر یاریگای (دی سیتیفانۆ) لە
میانەی هه‌فته‌ی 33-ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئیسپانیا، یانەی ڕیال مەدریدی پێشەنگی
لالیگا بۆ زیاد کردنی جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ بارسێلۆنای ڕکابەری بۆ بردنەوەی 3 خاڵی
دیکە ڕووبەڕووی یانەی خیتاڤی بۆوه.
له خوله‌كی 78 دا ریال مه‌درید توانی گۆڵێك ئه‌نجامبدات و هه‌ر به‌و ده‌ره‌نجامه‌ش
توانی به‌سه‌ر خیتافی سه‌ربكه‌وێت.
به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی ریال مه‌درید توانی پێگه‌ی خۆی به 74 خاڵ، له پێشه‌نگیی
خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئیسپانیا قایمتر بكات و ته‌نیا پێنج یاری تری ماوه،
بۆ كۆتایی لالیگا.