1422 شیوازی ژیان

دلێر تێللی چاکبوونەوەی لە شێرپەنجە ڕاگەیاند

05:33 - 01/07/2020

"زەمەن"

پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ڕووداو دلێر تێللی، پاش ئەوەی لە ساڵی ڕابردوودا توشی جۆرێک لە شێرپەنجە بوو، ئەمڕۆ چاکبوونەوەی لەو نەخۆشییە ڕاگەیاند.


دلێر تێللی بێژەر و پێشکەشکاری هونەری کەناڵی ڕووداو، لە ساڵی ڕابردوودا توشی جۆرێکی دەگمەنی شێرپەنجەبوو، بەو هۆیەوە لە کاری پێشکەشکاری دوورکەوتەوە، ئەگەرچی بەشداری چەندین چالاکی و ئیڤێنتی کرد لەو ماوەیەدا.


ئەمڕۆ دلێر تێللی لە ڕێگەی پێگەکانی خۆیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چاکبوونەوەی خۆی لە شێرپەنجە ڕاگەیاند.


دلێر لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٦ی شاری دهۆکە و لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە بە پڕۆدیوسی بەرنامەیەکی منداڵان دەستی بە کاری ڕاگەیاندن کردووە و جگە لە کاری پێشکەشکاریش وەک مۆنتێر و کامێرامان کاریکردوو.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن