ڤیدیۆ.. کچێک بەگریانەوە داوای شوو دەکات
01:18 - 30/06/2020
"زەمەن"
کچێکی ئیماراتی لە گرتە ڤیدیۆیەکدا بە گریانەوە دەڵێت "ژیانی
تەنهایی(سنگڵی) قورسە و ئەوەی فەلسەفە بەسەرمدا لێدەدات و دەڵێت بەبەختی کە کچیت، نا بەنەخی نیم و تۆ بەبەختی کە شووت کردوە".
یەکێک لە کچە بەناوبانگەکانی تیک تۆک لە وڵاتی ئیمارات گرتە ڤیدیۆیەکەی خۆی
بڵاوکردۆتەوەو تێیدا بە هاوار و گریانەوە باس لە تەنهایی خۆی دەکات و ئاشکرایدەکات
کە دەیەوێت شوو بکات بەڵام کەس نییە و ئەوانەشی شوویان کردوە بە بەختن.
ئەو کچە ئیماراتییە هاوسەرەکانیش تۆمەتبار دەکات بەوەی خۆپەرستن و پێیان
دەڵێت" من دەمەوێت شوو بکەم، تۆ پەیوەندیت بەمنەوە نییە چونکە شووت کردووەوکۆتایی پێهاتووەو منداڵیشت هێناوە،
منیش دەمەوێت شوو بکەم".
بڵاوبوونەوەی ئەم ڤیدیۆیە زۆرترین بینەری هەبووەو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی
تەنیووە.