دەبێت ئەمڕۆ بورجەکەت چ هەواڵێکت پێ بڵێت؟
08:52 - 30/06/2020
"زەمەن"
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 30-6-2020 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
هەوڵبدە بەریەککەوتنت لەگەڵ هاوڕێکانت کەمبکەیتەوەو کۆنتڕۆڵی توڕەبوونەکانت بکەیت، تووشی ئازاری سەر دەبیت.
گا (4/20 بۆ 5/20)
ئەمڕۆ هەست بە قەلەقی زۆر دەکەیت بەهۆی کارکردنی زۆرەوە، هەوڵبدە پشوو وەرگریت، گرنگی بە خواردنی تەندروست بدە.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
خۆشەویستەکەت فشاری زۆر دەخاتە سەرت و رێگری زۆر شتت لێدەکات بەمەش بڕیاردەدەیت لێی دوور بکەویتەوە بۆ ماوەیەک.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
لەگەڵ خۆشەویستەکەت پەیوەندیتان بەرەو باشبوون دەچێت و بڕیار دەدەن کاری هاوبەش بکەن بەیەکەوەو گەشتێک بکەن.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
ئەمڕۆ بڕێک پارە وەردەگریت و پێداویستییەکانتی پێ تەواو دەکەیت، ئەم ماوەیە مژدەیەک دەبیستیت و زۆر دڵخۆش دەبیت.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
ئەمڕۆ چەند کێشەیەک رووبەڕووت دەبێتەوە، بەڵام بەهۆی لێهاتوویت دەتوانیت چارەسەریان بکەیت، خەرجییەکانت کەمبکەرەوە.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
بەهۆی ئەوەی سەرقاڵی کارەکانتی خۆشەویستەکەت پشتگوێخستووە، پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت و چەند پشکنینێک ئەنجامبدەیت.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
ئەمڕۆ هاوپیشەکانت کارێکی گەورەت بۆ دەکەن و تووشی شۆکت دەکەن، خۆشەویستەکەت هەواڵێکی خۆشت پێ دەدات.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
بەرپرسەکەت کارێکی قورست پێ دەسپێرێت بەڵام شکست دەهێنیت لە ئەنجامدانی، پێویستە لە ئاست خۆشەویستەکەت شەرم نەکەیت.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
لەگەڵ خۆشەویستەکەت کات بەسەر دەبەن و باسی رابردوو دەکەن، سوود هەڵەکانی رابردووت وەربگرە و باش بە.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
ئەو کەسەی چەنێکە خۆشت دەوێت و پێت نەوتووە بەمنزیکانە خۆی لێت نزیک دەبێتەوەو هەستی خۆیت بۆ دەردەبڕێت.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
تۆ کەسێکی سەرکەوتوویت و ئەوانەشی لە دەورتن هەمیشە پشتگیریت دەکەن، هەوڵبدە گرنگی بە خۆشەویستەکەت بدەیت.