دادگا فهرمانی دهستگیركردنی بۆ دۆناڵد ترهمپ دهركرد
04:38 - 29/06/2020
"زهمهن"
لەسەر دۆسیەی کوشتنی
قاسم سلێمانی، دەسەڵاتی دادوەری ئێران، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ 36 كهس دەرکرد، كه
یەکێکیان سهرۆكی ئهمریكایه.
قاسمی مهر، داواکاری
گشتی، له تارانی پایتەختی ئێران، لە کۆبونەوەیەکی بەرپرسانی باڵای دادوەری ئێراندا
رایگەیاند، لەسەر دۆسیەی كوشتنی قاسم سلێمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی
سوپای پاسداران، 36 کەس، بەشێوەی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دەستیان هەبووە لە کردەوەکەدا،
ناسێندراون.
داواکاری گشتی تاران ئاماژهی
بهوهشكردوه، لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری ئێرانەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەو کەسانە
دەرچووە و ناویان دراوه به پۆلیسی نێودەوڵەتی ئینتەر پول، بۆ ئهوهی بهو كاره
ههڵسن.
ئهوهشی خستهڕوو، لە
سەروی لیستی ناوی ئەو کەسانەی، کە ئێران لەسەر دۆسیەی کوشتنی قاسم سلێمانی، فەرمانی
دەستگیرکردنی بۆ دەرکردوون، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەیە، بەپێی فەرمانەکە تەنانەت
دوای ئەوەش، کە ترەمپ لە پۆستی سەرۆکی ئەمریکادا نامێنێت، فەرمانی دەستگیرکردنەکەی
هەڵناوەشێتەوە.