8324 شیوازی ژیان

ڤیدیۆ.. لە پەخشی راستەوخۆدا لەژێر هەڕەشە دزی لە پەیامنێرێک دەکرێت

12:28 - 29/06/2020

"زەمەن" 
پەیامنێرێکی کەناڵی سی ئێن ئێنی بەرازیل لە پەخشی راستەوخۆدا لەژێر هەڕەشە دزی لێدەکرێت.

پەیامنێری دیاری کەناڵی سی ئێن ئێنی بەرازیل برونا ماسیدۆی تەمەن 27 ساڵ لە شاری ساو پاولۆ، لە پەخشی راستەوخۆدا باسی رەوشی کەشو هەوا دەکات و لەناکاو دزێکی لێ پەیدا دەبێت.

پەیامنێرەکە لە میانی گەیاندنی زانیارییەکاندا، پیاوێکی کڵاو بەسەر بە چەقۆ هەڕەشەی لێدەکات و مۆبایلی لێ دەدزێت و دواتر داوای مۆبایلەکەی دیکەشی لێدەکات.

هاوکات لە ئێستادا لێکۆڵینەوەو گەڕان بەدوای دزەکە بەردەوامە و بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیەش زۆرترین بینەری هەبووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن