لیستی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه موچه وه‌رده‌گرن
11:12 - 26/06/2020
زه‌مه‌ن
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد كه سبه‌ینێ موچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شده‌كرێت، به‌پێی زانیارییه‌كانی "زه‌مه‌ن" هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا دوو وه‌زاره‌تی تر موچه وه‌رده‌گرن.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری رایگه‌یاند، سبه‌ینێ شه‌ممه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌ك یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت موچه وه‌رده‌گرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی ئاشكراینه‌كردوه كه دوای ته‌ندروستی كه‌ی و كوێ موچه وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به دیجیتاڵ میدیای "زه‌مه‌ن" ی وت، پاره‌ی پێویست له‌به‌رده‌سته و هه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ش موچه وه‌رده‌گرن.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له دوا كۆبونه‌وه‌یدا بڕیاریدا 21% ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگی داهاتوو ببڕێت، هاوكات 50% ی موچه‌ی پله باڵاكان و خانه‌نشینانی پله باڵا ده‌بڕێت و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه موچه‌كه‌یان 300 هه‌زار و بۆ خواره‌وه‌یه هیچی لێ كه‌مناكرێته‌وه.