"پارتی بۆ"قه‌ره‌بووی ده‌نگه‌كانی" كۆنگره‌ی (14) ده‌باته دهۆك"
06:42 - 29/05/2020
"زه‌مه‌ن"-دهۆك
پارتی دیموكراتی
كوردستان بۆ یه‌كه‌مجار کۆنگرەی حیزبه‌كه‌ی لە بادینان ده‌بەستێت، چاودێرێكی
سیاسیش پێیوایه؛ هۆكاره‌كه‌ی بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و پاشه‌كشه‌یه‌یه كه له
دوا هه‌ڵبژاردندا، له دهۆك توشی بوو.
عەلی تەتەر، ئەندامی
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی ديموكراتى كوردستان, بە میدیای فه‌رمی حیزبه‌كه‌ی راگه‌یاند كه حیزبه‌كه‌ی بڕیاری
داوە لە کۆتایی ئەمساڵ چوارده‌هه‌مین کۆنگرەی خۆی لە شاری دھۆك ببەستێت، بۆ ئەو مەبەستەش
ده‌ستی به ئامادەكاریه‌كانی كردووه.
پێچەوانەی سەرجەم
هەڵبژاردنەكانی پێشوو، لە هەڵبژاردنی خولی پێنجه‌می پەرلەمانی كوردستاندا، خەڵكی
دهۆك به‌رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌متر له خوله‌كانی پێشوو بەشدارییان كرد كه بریتی بوو له رێژه‌ی 58%ی ئاستی به‌شداری. سه‌رباری
تێبینی زۆری لایه‌نه سیاسیه‌كان، له‌سه‌ر نا خاوێنی پرۆسه‌كه به گشتی له هه‌رێمی كوردستان.
لە هەڵبژاردنی 12ی
ئایاری (2018)ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پارتی لە دهۆك (354) هەزارو (102) دەنگی
بەدەستهێنا، بەڵام چوار مانگ دواتر‌و لە هەڵبژاردنی (30)ی ئەیلولی (2018)ی پەرلەمانی
كوردستان، پارتی لە دهۆك (319) هەزارو (799) دەنگی بەدەستهێنا، بەوەش زیاتر لە
(35) هەزار دەنگی لە دەستدا.
ئه‌نجامدانی چواده‌هه‌مین كۆنگره‌ی پارتی،
له شاری دهۆك، به‌لای هه‌ندێك له چاودێرانی سیاسیه‌وه بۆ ئه‌وه‌یه قه‌ره‌بووی
ئه‌و پاشه‌كشه‌یه بكاته‌وه كه له دوا هه‌ڵبژاردندا له سنوری دهۆك توشی بوو.
چاودێرێكی سیاسی
له دهۆك كه پێی باش نه‌بوو ناوی بهێنرێت وتی" لە هەموو هەڵبژاردنەكانی
رابردوودا چەقی پارتی شاری دهۆك و ناوچەی بادینان بووەو هەمیشە بە لانكەی خۆی زانیوەو
لە بانگەشەكانی هەڵبژاردندا بەرپرسانی پارتی زۆر بە حەماس و گەرم و گوڕییەوە بەشداریان
لە كەمپینەكانی هەڵبژاردن كردووە، هێنانی كۆنگره‌ی 14، به دڵنیاییه‌وه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی
ئه‌و پاشه‌كشه جه‌ماوه‌ریه‌یه كه پارتی له دهۆك توشی بووه‌و بیرۆكه‌یه‌كی
باشیشه كۆنگره‌كه‌ی دێنێته دهۆك".
پێچه‌وانه‌ی
پێشبینیه‌كان؛ رۆژی ١٦ى ئەم مانگە، ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران،
بۆداواكردنی مووچه، له شاری دهۆك خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، له‌به‌رامبه‌ردا هێزه
ئه‌منیه‌كان ده‌یان خۆپیشانده‌رییان ده‌ستگیركرد و دواتر زۆربەیان ئازادکران،
بەڵام شەوى پێش خۆپیشاندانەکە، بەدەل بەرواری مامۆستا و چالاكی مەدەنی لە دهۆك
بەهۆى ئەوەى داواى خۆپیشاندانى کرد لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستگیركرا و تا
ئێستا كه نزیكه‌ی دوو هه‌فته ده‌كات ئازاد نەکراوە.
پارتی دیموكراتی
كوردستان له 16ی ئابی 1946 دروستبووه‌و، كۆنترین پارتی سیاسی هه‌رێمی كوردستانه.
تا ئێستا 13 كۆنگره‌ی به‌ستووه. یه‌كه‌مین هێزی
سیاسیشه له ڕووی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری و خاوه‌نی 45 كورسی په‌رله‌مانی كوردستانه‌و
له عێراقیشدا 26 كورسی په‌ڕله‌مانی هه‌یه، جگه له دوو كورسی كۆتای شاری موسڵ،
كه نزیكن له پارتییه‌وه‌و كورسیه‌كی كوردی فه‌یلیش كه كادیرێكی پارتی یه‌و له‌ناو
لیسته‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در له‌شاری به‌غداد سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.