"بگه‌ڕێره‌وه بۆ چین.... ئێره شوێنی تۆ نییه"
03:16 - 28/05/2020
لوقمان غه‌فوور
سه‌عات 8:28 ی سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی 27ی ئایار، داكۆتا هۆڵمز له(پاركی گره‌ی) خۆرهه‌ڵاتی شاری فرانكۆڤه‌ر-ی كه‌نه‌دا، پیاسه‌یه‌ك به (كاتۆ) سه‌گه بچكۆله‌كه‌ی ده‌كات، له‌و كاته‌دا، به توندی ده‌پژمێت. له‌ناكاو پیاوێك له دوایه‌وه سه‌رزه‌نشتی ده‌كات كه هه‌ڵگری كۆرۆنا ڤایرۆس-ه.
پیاوه‌كه هاوارده‌كات به‌سه‌ریدا "بگه‌ڕێره‌وه بۆ چین".
له‌گه‌ڵ زیادبوونی مامه‌ڵه‌ی توندوتیژ و خراپی پیاوه‌كه له‌گه‌ڵ هۆڵمز، دووباره‌ی ده‌كاته‌وه "بگه‌ڕێره‌وه بۆ وڵات و شوێنی خۆت، ئێره جێگه‌ی تۆ نییه".
هۆڵمز- 27 ساڵ، له‌بنه‌چه‌دا كه‌نه‌دییه.
ئه‌و كچه گه‌نجه به پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌كه‌ی وت: "منیش وه‌ك تۆ خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌م". ئه‌و بۆ رۆژنامه‌ی زه واشنگتۆن پۆست دواوه و ده‌ڵێت: "ویستم تێوه‌نه‌گلێم له‌و چه‌له‌حانێیه‌ی كه نه‌ده‌بوو روبدات.
ئه‌و ده‌ڵێت: "ویستم هیچ شتێكی تر نه‌ڵێم، چونكه پێموایه تاكه شتێك كه پێموته‌وه ئه‌وه‌بوو، وتم: من باپیرم خه‌ڵكی چین-ه، باوكیشم لێره گه‌وره بووه و منیش لێره له‌دایكبووم و هه‌موو ته‌مه‌نم له كه‌نه‌دا به‌سه‌ر بردووه، به‌ڵام دیار بوو ئه‌و بڕیاری دابوو كه ئه‌م قسانه نه‌بیستێت".
ئه‌زموونی هۆڵمز له‌كه‌نه‌دا ده‌گمه‌ن نییه!
رۆژنامه‌ی زه واشنگتۆن پۆست له چیرۆكی هۆڵمز-ه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
له‌شاری مۆنتریال كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رووباری سانت لورانس له باشوری خۆرهه‌ڵاتی كه‌نه‌دا، رۆژی 4ی نیسان له‌ناو میترۆدا، ژنێكی ئه‌نیوت-ی تووشی مامه‌ڵه‌یه‌كی خراپ ده‌بێته‌وه.
سو سیمیگاك كه ئه‌نیتوتی-یه، ئه‌نیوت-ییه‌كان خه‌ڵكانێكی بنه‌چه‌ی باكوری كه‌نه‌دا-ن، له نزیك ئالاسكا.
پیاوه‌كه به سیمیگاك ده‌ڵێت: "وه‌ڵاته‌كه‌مان جێهێڵه".
فۆ نیمی چالاكوانی دژه- راسیزم پێیوایه كه زۆربه‌ی بنه‌چه‌ی كه‌نه‌دییه‌كان كه ده‌كه‌ونه باكوری خۆرئاوای كه‌نه‌داوه و به‌تایبه‌تی ئه‌نیوت-یه‌كان كه وه‌ك ئاسیایی ده‌ره‌كه‌ون، به‌هۆی روخسار و جه‌سته‌یانه‌وه.
نیمی كه دامه‌زرێنه‌ری به‌شدار و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری سه‌نته‌ری كاری توێژینه‌وه‌ییه له په‌یوه‌ندییه ره‌گه‌زییه‌كان، ده‌ڵێت:"حاڵه‌ته‌كانی وه‌ك هۆڵمز و سیمیگاك وه‌ك دیارده‌یه‌كی راسیستی له دوای كۆرۆنا-وه زیادیكردووه".
نیمی پێیوایه به‌رزبوونه‌وه‌ی رووداوه‌كان و راپۆرته‌كان سه‌باره‌ت به ره‌گه‌زپه‌رستی و رقوكینه دژی ئاسیایی و ترس له بێگانه له‌لایه‌ن گروپێكه‌وه له كه‌نه‌دا بڵاوبۆته‌وه، وتیشی: "رقوكینه بڵاوده‌بێته‌وه كاتێك خه‌ڵكێك بگه‌ڕێت به‌شوێن كه‌بشی فیدا-دا و له‌و باوه‌ڕه‌شدا بن ئه‌وان ئه‌توانن توندوتیژی بنوێنن به‌رامبه‌ر كه‌سانێك و بشیانه‌وێت به‌بێ سزادان بۆی ده‌رچن".
سیتوارت ڤلیب به‌رپرسی یه‌كێتی سه‌ركرده هیندییه كۆلۆمبیاییه‌كان، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند به‌رپه‌رچی هه‌موو توندوتیژییه‌ك ئه‌ده‌نه‌وه به‌رامبه‌ر هۆڵمز له‌به‌رئه‌وه‌ی له رێكخراوه‌كه‌یان كارده‌كات. وتیشی: "رێكخراوه‌كه هه‌ست به ناپه‌سه‌ندی ده‌كات له‌و روداوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو هاوسۆزی و هاوكاری گروپه ئاسیاییه‌كان ده‌كه‌ن كه قورساییه‌كی گه‌وره‌یان خراوه‌ته‌سه‌ر له‌لایه‌ن راسیسته‌كانه‌وه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆڤید -19.
هه‌روه‌ها سیرجنت ئارۆن لێكۆله‌ره‌وه‌ی پۆلیسی فرانكۆڤه‌ر پێیوایه كه كه‌یسه‌كه‌ی هۆڵمز بریتییه له تاوانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به كه‌سێك.
له‌شاری له‌نده‌ن، خوێندكارێكی هه‌ڵكی سه‌نگاپۆره رووبه‌رووی هه‌ڕه‌شه و توندوتیژی ده‌بێته‌وه كاتێك به‌رپه‌رچی چه‌ند گه‌نجێك ده‌داته‌وه له‌سه‌ر رێگه‌كه‌ی كه توانجی لێده‌ده‌ن هه‌ڵگری كۆرۆنا ڤایرۆسه.
سه‌ره‌تای ئادار كه كه‌یسه‌كانی له‌نده‌ن له چه‌ند سه‌د كه‌یسێك تێپه‌ڕ نه‌ده‌بوو، جۆناسان مۆك - 23 ساڵ، ماوه‌ی دوو ساڵه له كۆلێژێكی له‌نده‌ن ئه‌خوێنێت، كاتێك به شه‌قامی ئۆكسفۆرد-دا تێپه‌ڕده‌بێت له‌لایه‌ن چه‌ند گه‌نجێكه‌وه توانجی لێده‌درێت بۆیه له‌دوای به‌رپه‌رچدانه‌وه ده‌موچاوی بریندار ئه‌كه‌ن.
مۆك بۆ رۆژنامه‌ی زه ساوس چاینه مۆرنین، ده‌ڵێت: "یه‌كێك له‌وانه‌ی به‌ر بۆكسی دام، زوو زوو ئه‌یوت نامه‌وێت كۆرۆنا ڤایرۆس له وڵاته‌كه‌ماندا بێت".
مۆك كاتێك له سه‌ر لێواری شه‌قامه‌كه ده‌كه‌وێت و خوێن له ده‌مولوتی فیچقه ئه‌كات، چه‌ند دوكاندارێك په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه ده‌كه‌ن.
زۆربوونی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ئاسیاییه‌كان و به‌تایبه‌تی چین-یه‌كان یه‌كێكه له ئاسه‌واره خراپه‌كانی كۆر‌ونا ڤایرۆس كه به‌شێكه له‌داڕمانی ئه‌خلاقی خۆرئاوا و پسپۆرانی بواری سۆسیۆلۆژی له داڕمانی ئابووری به مه‌ترسی تری ئه‌زانن.
كۆرۆنا ڤایرۆس COVID-19 گروپێكن له ڤایرۆسه درمییه‌كان. ئه‌م ڤایرۆسه به‌به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌كاته‌وه، تا له ئه‌نجامدا له‌مانگی 11ی 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی كۆرۆنا ڤایرۆس سارس- 2، له‌شاری وۆهان-ی كه‌رتی هێبی وڵاتی چین. تا رۆژی 27ی ئایار، 5ملیۆن و 740 هه‌زار كه‌س له‌جیهان تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون و زیاتر له 357 هه‌زار و 400 كه‌سیش مردوون.