وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له‌باره‌ی خوێندنی ئه‌مساڵه‌وه بڕیار ده‌دات
02:21 - 26/05/2020
زه‌مه‌ن
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مڕۆ له‌باره‌ی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نوسی خوێندنی ئه‌مساڵ كۆده‌بێته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به دیجیتاڵ میدیای "زه‌مه‌ن" ی راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه و له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیار ده‌درێت له‌باره‌ی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نوسی خوێندنی زانكۆكان.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا ده‌رگای خوێندنگاكان بۆ وانه خوێندن نه‌كاته‌وه و قۆناغه‌كانی 1- 3 به‌ده‌رچوو هه‌ژماربكرێت و له 4 - 11 نمره‌ی وه‌رزی یه‌كه‌میان بۆ هه‌ژماربكرێت و ته‌نها قۆناغی 12 تاقیكردنه‌وه ده‌كات.
داخستنی ده‌رگای خوێندنگا و زانكۆ و په‌یمانگاكان به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه بوو، ئه‌گه‌رچی چاوه‌ڕێ ده‌كرا ده‌رگای خوێندنگاكان له داهاتویه‌كی نزیكدا بكرێنه‌وه به‌ڵام به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی چه‌ندین حاڵه‌تی نوێی كۆرۆنا خوێندن دهستیپێنهكردهوه.