هۆشدارییه‌كی به‌په‌له له به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی كۆرۆناوه له هه‌ولێر
12:44 - 26/05/2020
زه‌مه‌ن
به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئیماراتی تایبه‌ت به كۆرۆنا له هه‌ولێر ئاشكرایده‌كات ته‌نها له دوو رۆژی جه‌ژندا 17 توشبوی كۆرۆنایان بۆ هاتوه و له‌ئێستادا ته‌نها شوێنی هه‌شت نه‌خۆشیان ماوه، ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه ژماره‌كه به‌رزببێته‌وه ناتوانن شوێن و پێداویستی پزیشكی بۆ نه‌خۆشه‌كان دابین بكه‌ن و داوا له هاوڵاتیان ده‌كات بابه‌ته‌كه جدی وه‌ربگرن.
د.شاخەوان خەیلانی بەرێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی تایبەت بە کۆرۆنا له شاری هەولێر لە لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی«ته‌نها له دوو رۆژی یه‌كه‌می جه‌ژندا 17 توشبوی كۆرۆنا داخڵی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كراوه و له‌ئێستادا 39 نه‌خۆشیان هه‌یه و ته‌نها هه‌شت شوێنی ترییان ماوه و له‌وه زیاتر ناتوانن نه‌خۆش وه‌ربگرن."
وتیشی، به‌داخه‌وه ته‌ندروستی زۆرێك له نه‌خۆشه‌كان جێگیر نیه و پێویستیان به ئۆكسجین هه‌یه.
د.شاخەوان خەیلانی هۆشداریشی دایه هاوڵاتیان كه پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن تاوه‌كو دۆخه‌كه له‌وه ئاڵۆزتر نه‌بێت، چونكه ئه‌گه‌ر ژماره‌كان زۆرتر بن له كۆنترۆڵ ده‌رده‌چێت و ناتوانن پێداویستیه‌كانی ئۆكسجین و ئامێری هه‌ناسه‌دان و پێداویستیه پزیشكیه‌كانی تر دابین بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئیماراتی له هه‌ولێر باس له‌وه‌ش ده‌كات كه زۆر جار هاوڵاتیان بابه‌ته‌كه به‌جدی وه‌رناگرن، به‌ڵام كاتێك توشی ڤایرۆسه‌كه ده‌بن ده‌كه‌ونه دۆخێكی زۆر خراپی ده‌رونی و جه‌سته‌ییه‌وه، ئه‌و چیرۆكی یه‌كێك له توشبوه‌كان ده‌گێڕێته‌وه كه چۆن كاتێك زانیویه‌تی توشبوه به قوڕگی پڕ له گریانه‌وه ته‌له‌فۆنی بۆكردوه و باسی له دۆخی جه‌سته‌یی و ده‌رونی خۆی كردوه.