چۆن کوده‌تایه‌کی سه‌ربازی سه‌رکه‌وتوو ئه‌نجام ده‌درێت؟
07:28 - 26/05/2020
ئا: کارۆ کاوه
کوده‌تا سه‌ربازییه‌کان، به‌شێکی دانه‌بڕاون له مێژووی نوێی ناوچه‌که‌مان، لێره‌دا به کورتی ڕوونی ده‌که‌مه‌وه، که‌چۆن له‌ناوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێکی که‌مدا، ژماره‌یه‌کی که‌م له ئه‌فسه‌ر و سه‌رباز، کۆنتڕۆڵی جومگه سه‌ره‌کییه‌کانی ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ن.
به‌رچاوڕوونیه‌کی خێرا:
-کوده‌تای سه‌ربازی، پێویستی به ژماره‌یه‌کی زۆر له کوده‌تاچی نیه، به‌ڵکو پێویستی به‌ژماریه‌کی دیاریکراو له ئه‌فسه‌ران هه‌یه که فه‌رمانده‌یی چه‌ند سه‌د سه‌ربازێک ده‌که‌ن.
-له‌زۆرینه‌ی ده‌وڵه‌تانی جیهانی سێهه‌م، پۆست و پله‌کانی ده‌وڵه‌ت ڕه‌مزین نه‌وه‌ک واقعی، بۆ نموونه پۆستی سه‌رۆکوه‌زیران، له زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهانی سێهه‌م پۆستێکی ڕه‌مزی بێده‌سه‌ڵاته و وه‌کو کارمه‌ندێک له‌ژێر فه‌رمانی سه‌رۆک/مه‌لیک، کارده‌کات، به ئامانجگرتنی ئه‌م خاوه‌ن ئه‌م پۆسته ڕه‌مزیانه له‌کاتی کوده‌تاکه‌دا، تووشی هه‌ڵه‌ی کوشنده و ستراتیژیت ده‌کات.
-حکومه‌تی شاراوه، له‌که‌سانی شاراوه‌ی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و نزیک له سه‌رۆک پێکدێن، ئه‌م که‌سانه مه‌ترسی جدین له‌سه‌ر کوده‌تاکه، بۆیه پێویسته له‌کاتی کوده‌تاکه‌دا ده‌ستگیربکرێن.
-پایته‌خت، زۆر جار پایته‌ختی وڵات ته‌نها مه‌رکه‌زێکی ڕه‌مزیه، نه‌وه‌ک فعلی، کۆنتڕۆڵکردنی ئه‌م جۆره پایته‌ختانه مانای کۆنتڕۆڵکردنی ده‌سه‌ڵات ناگه‌یه‌نێ، ده‌بێت کۆنتڕۆڵی پایته‌ختی فعلی وڵات بکرێت.
-کوده‌تا له‌کاتی ئه‌نجامدانی پێویستی به پاڵپشتی جه‌ماوه‌ری نیه، چونکه زه‌ره‌ری پێده‌گه‌یه‌نێت له‌وه‌ی که فکر و ئیتجای سیاسی کوده‌تاکه ده‌رده‌خات، به‌مه‌ش ده‌توانرێت وه‌کو کارتێک له لایه‌ن نه‌یارانی سیاسی کوده‌تاکه‌وه له‌دژی کوده‌تاچیه‌کان به‌کاربێت، پاڵپشتی جه‌ماوه‌ری له‌پاش سه‌رکه‌وتنی کوده‌تا ڕۆڵی گرنگی خۆی ده‌بینێت.
-له وڵاتانی دیکتاتۆری، کوده‌تا زۆر ئاسانتره له‌چاو وڵاتانی دیموکراتی، چونکه له‌وه‌ی یه‌که‌مدا ده‌سه‌ڵات و هێز له مه‌رکه‌زدا چڕکراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له دووهه‌مدا، ده‌سه‌ڵات و هێز به‌سه‌ر چه‌ندین سێکته‌ر و لایه‌نی په‌یوه‌ست دابه‌شکراوه، به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی کوده‌تا زۆر که‌مده‌کاته‌وه.
-له‌وڵاتانی مه‌رکه‌زی کوده‌تا ئاسانتره وه‌ک له‌وڵاتانی فیدڕاڵی و کۆنفیدڕاڵی.
-ڕێکه‌وتنی نهێنی کوده‌تاچییه‌کان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ئیقلیمی و دراوسێكانيان و لێکتێگه‌یشتنی پێشوه‌خته.
-نه‌بوون یاخود لاوازی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستووری له وڵات‌دا.
کوده‌تا له‌نێوان ئه‌فسه‌ره پله بچووک و گه‌وره‌کان:
به‌پێی زۆرینه‌ی توێژینه‌وه‌کان، ئه‌فسه‌ره پله بچووکه‌کان، کوده‌تاده‌که‌ن له‌به‌ر هۆکاری گۆڕانکاری،شۆڕش،ئایدۆلۆجیا.
به‌ڵام گه‌وره ئه‌فسه‌ره‌کان کوده‌تاده‌که‌ن له‌به‌ر هۆکاری تایبه‌تی، به‌رژه‌وه‌ندی.
ئه‌م جیاوازیه‌ش له‌به‌ر ئه‌م هۆکارانه‌ی خواره‌وه‌یه:
١-ئه‌فسه‌ره پله بچووکه‌کان جارێ نه‌تواونه‌ته‌وه له‌ناو دامه‌زراوه‌کانی حوکمدا، زۆر سوودیان له پله و پێگه‌کانی خۆیان نه‌دیووه، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ره پله گه‌وره‌کان.
٢-زۆرینه‌ی جار ئه‌فسه‌ره پله بچووکه‌کان له وڵاتانی جیهانی سێهه‌مدا، به‌شێوه‌یه‌کی زۆرباش فێرکراون و خاوه‌ن هزرێکی قوڵی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تین له‌چاو ئه‌فسه‌ره پله گه‌وره‌کان.
٣-هۆکاری ته‌مه‌ن، ئه‌فسه‌ره پله بچووکه‌کان خوێن گه‌رمتر و خاوه‌ن وزه‌ی زیاتر له‌چاو ئه‌فسه‌ره پله گه‌وره‌کان.
جۆره‌کانی کوده‌تای سه‌ربازی:
١- کوده‌تایه‌کی ته‌واو سه‌ربازی
٢-کوده‌تایه‌کی (سه‌ربازی_سیاسی)
پۆله‌کانی ئه‌فسه‌ره کوده‌تاچییه‌کان:
١-ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی که خاوه‌ن توانا و لێهاتووین له سه‌رکردایه‌تیدا، هه‌روه‌ها خاوه‌ن کاریگه‌رین به‌سه‌ر یه‌که و سه‌ربازه‌کانیانه‌وه.
٢-سه‌ربازه ته‌کنیکیه‌کان که خاوه‌ن شاره‌زای زۆر له ته‌کنیکی فڕۆکه‌وانی و زرێپۆش و گه‌یاندن....هتد.
سێ هۆکاری کاریگه‌ر که ده‌توانی ئه‌فسه‌ره‌کان ڕابکێشێته ناو ڕێزی کوده‌تاچیه‌کانه‌وه:
١-دیدگای سیاسی
٢-دیدگای کۆمه‌ڵایه‌تی
٣-تێڕوانینی له‌سه‌ر فه‌رمانده و ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵات.
پلانی کوده‌تا بۆ ده‌ستگیرکردنی فه‌رمانده باڵاکانی وڵات:
کوده‌تاچییه‌کان ده‌بێت پله‌به‌ندی فه‌رمی و واقعی حوکمڕانی و ده‌سه‌ڵات لێکدی جیابکه‌نه‌وه، ناکرێت تۆ هه‌موو هێزی کوده‌تاکه بۆ ده‌ستگیرکردنی فه‌رمانده‌ی سوپا و ئه‌رکان ته‌رخان بکه‌یت، له‌کاتێدا فه‌رمانده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی سوپا سه‌رۆکی وڵات-بێت.
پێویست ناکات سه‌ره‌تا هه‌موو سه‌رکرده و ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵات ده‌ستگیربکه‌ن، چونکه کوده‌تاچییه‌کان کات و توانای زۆریان له‌به‌رده‌مدانیه، ئه‌وه‌ی پێویسته له‌سه‌ریان سه‌رۆک/مه‌لیک، و که‌سانی نێو حکومه‌تی شاراوه و خاوه‌ن پۆسته سیادییه‌کان ده‌ستگیربکه‌ن، ئه‌وانی دیکه له‌پاش سه‌رکه‌وتنی کوده‌تا ده‌ستگیربکرێن.
له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تیه کاریگه‌ر و کارزمییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات، که خاوه‌ن پێگه‌ی به‌هێز و کاریگه‌رن و ده‌توانن ببنه مه‌ترسی بۆسه‌ر کوده‌تاکه، ئه‌م جۆره که‌سانه ڕه‌نگه سه‌رۆکی حزبێکی سیاسی یاخود پێگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و دینی بێت، که خاوه‌ن هێز میلیشیای خۆیان بن، پێویسته زوو ئه‌م که‌سانه ده‌ستگیربکرێن، چونکه مار به‌بێ سه‌ر هیچی پێناکرێت.
کۆنتڕۆڵکردنی ڕاگه‌یاندن و هۆکاره‌کانی په‌یوه‌ندی له وڵات‌دا:
به‌بێ ڕاگه‌یاندن و ڕاگرتنی هۆکاره‌کانی په‌یوه‌ندی، کوده‌تا سه‌رکه‌وتوونابێت، پێویسته زوو کوده‌تاچییه‌کان په‌یوه‌ندی نێوان سه‌رانی ده‌سه‌ڵات و ده‌زگا ئه‌منیه‌کان ببڕن، سه‌رانی کوده‌تا ده‌شبێ ئه‌وه بزانن، که‌هه‌ندێ له ده‌زگا و که‌سایه‌تیه‌کانی وڵات، هۆکاری دیکه‌ی په‌یوه‌ندییان هه‌یه له‌ڕێگه‌ی مانگی ده‌ستکرده‌وه.
داخستنی پایته‌خت:
ده‌بێت هه‌موو ئه‌و که‌سانه ده‌ستگیربکرێن که سه‌ڵاحیه‌تی بانگهێشتی یه‌که‌کانی سوپایان هه‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ی پایته‌خت و بۆناو پایته‌خت.
داخستنی ده‌روازه سه‌ره‌کییه‌کانی پایته‌خت و کۆنتڕۆڵکردنی فڕۆکه‌خانه‌ی پایته‌خت، داخستنی فڕۆکه‌خانه زۆر ئاسانه، ئه‌وه‌ی پێویسته بکرێت، جێگیرکردنی چه‌ند یه‌که‌یه‌کی سوپایه له شوێنه ستراتیژییه‌کانی فڕۆکه‌خانه له‌گه‌ڵ ڕاگرتنی چه‌ند سه‌یاره‌یه‌کی سوپا له‌سه‌ر ڕێڕه‌وه سه‌ره‌کییه‌کانی فڕۆکه‌خانه و ته‌قاندنی چه‌ند فیشه‌کێکی ئاگادارکردنه‌وه به ئاسماندا.
کۆنتڕۆڵکردنی باره‌گا فه‌رمییه‌کانی ده‌وڵه‌ت:
کوده‌تای سه‌ربازی سه‌رکه‌وتوو په‌یوه‌سته به نمایشی سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی کۆنتڕۆڵکردنی باره‌گا فه‌رمییه گرنگه‌کانی ده‌وڵه‌ته، وه‌کو باره‌گای سه‌رۆکایه‌تی، وه‌زاره‌ته سیادیه‌کان، سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکان، سه‌رۆکایه‌تی پۆلیس و ئه‌من، باره‌گای ڕاگه‌یاندن و ته‌له‌فزیۆنی ڕه‌سمی ده‌وڵه‌ت، له‌گه‌ڵ باره‌گا ڕه‌مزییه گرنگه‌کان وه‌کو باره‌گای حزبی ده‌سه‌ڵاتدار،
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش کوده‌تاچییه‌کان پێویستیان به هێزی پاڵپشتی زرێپۆش ده‌بێت بۆ شکاندنی به‌ربه‌سته پۆڵاینه‌کانی ئه‌م باره‌گایانه.
گرنگی کات و خێرایی له کوده‌تادا:
له‌کاتی کوده‌تادا، چاره‌سه‌ری ناوه‌ندی بوونی نیه، ده‌بێت هه‌موو هێزه‌که‌ت به‌کاربێنی، یان سه‌رکه‌وتووده‌بێت یان ده‌کوژرێیت، کوده‌تا وه‌کو جه‌نگ نیه به‌شێک له هێزه‌که‌ت بوه‌ستێنی وه‌کو تاکتیک و ستراتیژی جه‌نگ، چونکه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده‌یه.