كهشناسی ههرێم: پلهی گهرما بۆ ژێر سفر دادهبهزێت
11:45 - 25/05/2020
"زهمهن"
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی
گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایدهگهیهنێت، لە ناوچە
شاخاوییەکان پلەی گەرمی بۆ 10 پلەی ژێر سفر دادەبەزێت، لە سەنتەری پارێزگاکان 15
پلە دەبێت.
ئەژی چەتۆ، وتەبێژی
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بەدیجیتاڵ میدیای
"زهمهن"ی راگەیاند، ئەوەی ئێستا دەبینرێت یەک لە حاڵەتە نامۆکانە،
چونکە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا لە کۆتایی مانگی پێنج پلەی گەرمی بەم شێوە
نزمە تۆمارنەکراوە، سبەی لە سەنتەری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان پلەی گەرما
لە 15 پلەی سیلیزی نزیک دەبێتەوە، کاریگەری ئەو بارستە هەوایە فێنکە سبەی ئێوارە
کۆتایی دێت و رۆژی چوارشەممە پلەی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکاتەوە.
وتیشی، دابەزینی پلەی
گەرما دوای هاتنی بارستە هەوایەکی فێنکە بۆسەر ناوچەکەمان، کە پلەی گەرمای بەنزیکەی
11 تا 12 پلە نزمکردووەتەوە، بۆ سبەی بەیانی سێشەممە 26-5-2020 پێشبینیدەکرێت
نزمترین پلەی گەرما لە هەندێک ناوچەی شاخاوی بۆ 10 پلەی سیلیزی ژێر سفر دابەزێت.