پارێزگاری سلێمانی له باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆوه رونكردنه‌وه ده‌دات
10:38 - 25/05/2020
"زه‌مه‌ن"
پارێزگاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ بڕیارێك له
ئارادا نییه ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان درێژ بكرێته‌وه.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی، به‌دیجیتاڵ
میدیای "زه‌مه‌ن"ی راگه‌یاند، هیچ بڕیارێك نه‌دراوه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی
ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ، كه له كاتژمێر 12ی شه‌وی رۆژی سێیه‌می جه‌ژن كۆتایی
دێت.
وتیشی، دوای سێیه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، قەدەغەی هاتووچۆ هەڵدەگیرێت و دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە وەکو پێش
قەدەغەی هاتووچۆی لێدێتەوە.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبوه‌ته‌وه،
گوایه به‌هۆی هه‌ڵكشانی ژماره‌ی تووشبووان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستاندا، وه‌زاره‌تی
ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌دوای جه‌ژن درێژ ده‌كاته‌وه.