924 کوردستان

سه‌رۆكی حكومه‌ت په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

09:17 - 25/05/2020

"زه‌مه‌ن"

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌یه‌كگرتویی و هاوهه‌ڵوێستی ده‌توانین هه‌موو دۆخێك تێپه‌ڕێنین، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، پێویسته‌ به‌گیانێكی پێشمه‌رگانه‌ و به‌ یه‌كڕیزی خزمه‌تی نیشتیمانه‌كه‌مان بكه‌ین.


مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ‌بۆنه‌ی (44)ـه‌مین ساڵیادی شۆڕشی گوڵانه‌وه‌ په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی گه‌لی كوردستان و گشت به‌شداربووانی شۆڕشه‌كه‌ كرد.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

لە (44) مین ساڵیادی شۆڕشی گوڵانەوە، پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان و گشت بەشداربووانی ئەم شۆڕشە دەکەم و ، بە رێز و پێزانینێکی زۆرەوە یادی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە دەکەینەوە کە بەردەوام بوون لە خەبات و تێکۆشان لە پێناو مافە رەواکانی گەلی کوردستان.

 

شۆڕشی گوڵان کە درێژەپێدەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو ، سەرەنجام بە هاوکاری و یەکڕیزی هەموو لایەنە کوردستانییەکان و پێکهاتەکانەوە، بەرهەمەکەی سەرهەڵدانی گەلی کوردستان لە بەهاری 1991 و دروستبوونی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو.

 

شۆڕشی گوڵان سەلمێنەری ئەو راستییە بوو، کە خواست و ئیرادەی میللەتەکەمان لە هەموو پیلانێک بەهێزترە و، بە یەکگرتوویی و هاوهەڵوێستی خەڵکی کوردستان، دەتوانین هەموو دۆخێکی سەخت تێپەڕێنین. پێویستە لەم دۆخەی ئێستاشدا، بەگیانێکی پێشمەرگانە و بە یەکڕیزی و تەباییەوە، خزمەتی نیشتمانەکەمان بکەین و، بەم رێگەیەشەوە دەتوانین بەسەر هەموو ئاستەنگ و سەختیيەکاندا سەربکەوین.

 

سەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدانی شۆڕشی گوڵان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان .

 

مەسرور بارزانی
2020/5/25

 

 

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن