12249 کوردستان

وێنە.. پاڵەوانێکى لەشجوانى سلێمانى لە چەمچەماڵ گیانى لەدەستدا

07:37 - 24/05/2020

"زەمەن" 

ئەمڕۆ لەسەر رێگاى چەمچەماڵ - تەکیە، پاڵەوانێکى لەشجوانى شارى سلێمانى بە روداوى هاتوچۆ گیانى لەدەستدا.

 
بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، ئەمرۆ ( ٢٤-٥-٢٠٢٠) یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان رووداوێکی وەڕگەران روویدا لەسەر رێگای ( تەکیە - چەمچەماڵ ) لە روداوەکەدا شۆفێرى ئۆتۆمبێلەکە گیانى لەدەستدا.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو کەسەى گیانى لەدەستدا، گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵان بووە و ناوی ( محەمەد ئاراس )ە و دانیشتوى گەڕەکى راپەڕینى شارى سلێمانییە.

پەیامنێرى زەمەن" ئاشکرایکرد، محەمەد ئاراس ئەو گەنجەى ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ بە روداوى هاتوچۆ گیانى لەدەستدا، پاڵەوانی یاریی لەشجوانی شاری سلێمانییە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن