4290 شیوازی ژیان

ڤیدیۆ.. یارجان: لە هەموو شتێک پەشیمانم

04:09 - 22/05/2020

"زەمەن"


کچە مۆدێل ناسراو یارجان وازهێنانی  خۆی لە کاری مۆدیل رادەگەیەنێت و دەڵێت خۆزگە هەر شنیار بومایە.


لە گرتەیەکەی ڤیدیۆی کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردۆتەوە یارجان کچە مۆدێل دەڵێت"من ده‌مێکه‌ مۆدێل نیوم په‌شیمانم بووم به‌ یارجان"

لە بەردەوامی قسەکانی یارجان وتیشی من ده‌مێکه‌ مۆدێل نیم و ماوەیەکی زۆرە دورکەوتومەتەوە، چونکه‌ ئێستا ده‌بینم مۆدێل قسه‌ به‌ مۆدێل ده‌ڵێت و شاجوان قسه‌ به‌ شاجوان ده‌ڵێت.

لە کۆتایی قسەکانی ئاشکرای دەکات به‌داخه‌وه‌‌ په‌شیمان بووم که‌ بوومه‌ یارجان خۆزگه‌ هه‌ر بە شنیار ده‌مامه‌وه‌، بەراستی شتەکان زۆر قیزەون بوون.

یارجان ناوی "شنیار ئەحمەد"ە، ساڵی ١٩٩٦ لە سلێمانی لە دایک بوە و کاری مۆدێل دەکات و بەشداری چەندین کاری هونەری کردوە و خۆشی بۆ چەندین پێشبڕکێی شاجوان کاندید کردووە، ساڵی ٢٠١٩ بەشداری هەڵبژاردنی شاجوانی ئاسیا کرد بە دەنگی خەڵک بۆتە خاوەنی نازناوی شاجوانی ئاسیا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن