کوردستان

سلێمانى.. چیرۆکى ئەو کچەى ڤیدیۆى نەشیاوى بۆ هاوڕێ کوڕەکەی نارد (وێنە)

02:14 - 20/05/2020 90269 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن" 

کچێکى تەمەن ١٧ ساڵان لە سلێمانى لەلایەن هاوڕێ کوڕەکەیەوە هەڵدەخەڵتێنرێت و دواى ئەوەى ڤیدیۆى نەشیاوى بۆ دەنێرێت، کوڕەکە هەڕەشەى بڵاوکردنەوەى ڤیدیۆکانى دەکات.


بەبەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژ دژی ئافرەتان‌و خێزان بڵاویکردەوە، كاتژمێر 10:00ی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 20/5/2020 بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی (مقدم/شۆڕش عەلی ڕەسول) لێپرسراوی نوسینگەی ڕۆژئاوای سەر بەبەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژ دژی ئافرەتان‌و خێزان، تاوانبارێكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی بەناوی (ب.أ.ف) تەمەن (21) ساڵ دەستگیر كرا، کە پەیوەندی لەگەڵ كچێكی تەمەن (17) ساڵ بەناوی( د. م. ا ) هەبووە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو کچ و کوڕە دوای ئەوەی پەیوەندییەكەیان گەیشتۆتە ڕادەی چونە دەرەوەو وێنەگرتن‌و ناردنی ڤیدیۆ لەدواجاریشدا داوای وێنەو ڤیدیۆی نەشیاوی لەكچەكە كردووە و كچەكەش بۆی ناردووە، تاوانبار ئەم هەلەی قۆستۆتەوە و داواكاری تری هەبووە لەسەر كچەكە، لەبەرامبەر ڕازینەبوونی كچەكەدا تاوانبار وێنە‌و ڤیدیۆكانی بۆ ڕازیكردن‌ و هەڕەشەلێكردنی كچەكە بەكارهێناوە بەبەردەوامی.

ئاشکراشیکردووە، كچەكە لەترسی ئابڕونەچوونی خۆی‌ و پێنەزانینی كەس‌ و كاری هەوڵی خۆلەناوبردنی داوە، بەڵام لەدواجاردا سەردانی نوسینگەی ڕۆژئاوای كرد بۆ تۆماركردنی سكاڵا.


بەبەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژ دژی ئافرەتان‌و خێزان دەڵێت، دوای بەدواداچوون‌و لێكۆڵینەوە لەسەر كەیسەكە توانرا تۆمەتبار دەستگیر بكرێت‌ و دەست بەسەر سەرجەم وێنە و ڤیدیۆكاندا بگیرێت‌ و ڕووبەڕووی سزای یاسایی بكرێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement