موچه‌ی ئه‌م شوێنانه ئه‌مڕۆ دابه‌شده‌كرێت
09:22 - 20/05/2020
زه‌مه‌ن
به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌مڕۆ حه‌وت وه‌زاره‌ت و هه‌شت ده‌سته و چه‌ند شوێنێكی تر موچه وه‌رده‌گرن.
به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌ته‌كانی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، كاره‌با، كششتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، رۆشنبیری و لاوان و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن موچه وه‌رده‌گرن.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و خشته‌یه ئه‌مرۆ دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ده‌زگای مین موچه وه‌ده‌گرن، جگه له‌و شوێنانه‌ش سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ر ئه‌مرۆ موچه وه‌رده‌گرن.
حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دابینكردنی موچه‌ی مانگانه پێویستی به 881 ملیار دینار هه‌یه، به‌هۆی برینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له به‌غدا و دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه موچه‌ی ئه‌م جاره بۆ نزیكه‌ی دو مانگ دواكه‌وت.