شیوازی ژیان

لە رەمەزاندا قاوە بخورێت چی لە جەستە دەکات؟

05:34 - 09/05/2020 435 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

قاوە یەکێکە لە خواردنە تەندروستەکان، چەندین مادەی خۆراکی گرنگی تیدایە بۆ جەستەی مرۆڤ پێویستە، بەڵام خواردنەوەی قاوە لە ڕەمەزاندا زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.

قاوە یەکێکە لەو خواردنەوانەی کە بڕێکی زۆر لە کافائینی تێدایە، جەستە لە ڕەمەزاندا بە هۆی بەڕۆژوبوون پێویستی بە ئاوە، بەلام کافائین دەبێتە هۆی ئەوەی ئاوی جەستە لە ڕێگای مێزەوە بە فیڕۆ بچێت، لە ئەنجامدا جەستە تووشی وشکبوونەوە دەبێت.

خواردنەوەی قاوە لە مانگی ڕەمەزاندا سەرئێشە و شەکەتی دروست دەکات، لەبەر ئەوەی کە ئاوی جەستە بە ڕێژەیەکی زۆر کەم دەکات.

سترێس و نیگەرانی لە ماوەی بەڕۆژوبووندا دروست دەبێت ئەگەر قاوە بەکار بێت، بۆیە باشترە لەم مانگەدا لە خواردنەوەی قاوە دوور ببینەوە و زیاتر بایەخ بە خواردنی ئاو بدەین.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement