635 جیهان

بۆچی دیموکراتەکان ده‌یانەوێت ڕژێمی ئێران ڕزگارکەن؟

10:06 - 27/04/2020

 "زه‌مه‌ن"

لوقمان غه‌فور

ڕۆژنامەی ھێڵ لە ژمارەی ٢٦ی نیسان لە ڕاپۆرتێکدا لە ژێر ناوی "بۆچی دیموکراتەکان ئەیانەوێت ڕژێمی ئێران ڕزگار بکەن؟" نوسیویەتی: "لەم کاتەدا کە ڕژێمی ئێران-ی داپڵۆسێنەر لەژێر فشاری زیاتری ناوخۆدایە و ڕۆژانەش دەست بەسەر تواناکانیدا دەگیرێت، بەڵام دیموکراتەکان پێشبڕکێی پلانداڕێژی لەسەر ئەوە دەکەن بۆئەوەی سزاکان لەسەر ئێران سوککرێت تا دەسەڵاتەکانی زیادکاتەوە".

 

ھەروەھا ئاماژەی بەوەداوە لەپایزی ساڵی رابردووەوە، لە ناڕەزایی جوامێرانەی ئێرانەوە، لە تارانەوە ھوتافی "مەرگ بۆ ئەمریکا" گۆڕدرا بۆ "مردنی دیکتاتۆر" و "نامەنەوێت ئایەتوڵڵا". ئەگەر عەلی خامەنەیی کۆنترۆڵی لەدەستدا بەھۆی مردنی زۆری کۆرۆنا ڤایرۆسەوە، ئەوا دەشێت ئەوە تاکە سوودی پەتاکە بێت. لە ٩ی نیسان، سیناتۆر دیان فاینشتاین لە ویلایەتی کالیفۆرنیا داوا لە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکات، کە ڕێگری نەکات لەو داوایەی ئێران کە ٥ ملیار دۆلار قەرز وەرگرێت بۆ ھاوکارییە مرۆییەکان لەلایەن سندوقی دراوی نێودەوڵەتییەوە.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە ٢٦ ئادار، ١١ ئەندامی ئەنجومەنی پیران لە دیموکراتەکان داوا لە مایکل بۆمپیۆ وەزیری دەرەوە و ستیڤن منوشین وەزیری خەزێنەی ئەمریکا دەکەن، داوا بکەن کە ترەمپ سزاکانی سەر ئێران ھەڵبگرێت، ئەو ئەندامانەی پیران گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکەن کە سزاکانی سەر ئەمریکا ڕێگرە لە ناردنی پێداویستییە مرۆیی و پزیشکییەکان بە ئازادی نەک تەنیا بۆ ئێران بەڵکو بۆ فێنزوێلا-ش کە زۆر پێویستیان پێیەتی.

 

ئەم تێڕوانینەی دیموکراتەکان باکگراوەندێکی مێژوویی ھەیە کە پێشتریش لەسەردەمی ئیدارەی بۆش ھەمان سیناریۆ رویداوە، پێگەی دەیلی بێست نوسیویەتی:" ئەندامەکانی ئەنجومەنی پیران بۆ سەرنجراکێشانی ڕای گشتی ھەمان سیناریۆی ساڵی ٢٠٠٣ ئەھێننەوە بەرچاو کاتێک بەھۆی بومەلەرزەیەکەوە ٢٦ ھەزار کەس لە ئێران مرد، ئیدارەی بۆش باوەڕی وابوو کە بەشێوەیەکی کاتی سزاکان ھەڵگرێت و ١٥٠ ھەزار تۆن ھاوکاری و پێداویستی پزیشکی و زیاتر لە ٢٠٠ کارمەندی فریاکەوتنی بە فرۆکەیەکی سەربازی بگەیەنێتە ئێران بۆ ھاوکاری گەلی ئێران"، بەپێی ڕاپۆرتەکەی دەیلی بێست ئەم جۆرە کارانە دەرخەری ئەوەن کە ئەمریکا پێش ھەموو شت گرنگی بە پاراستنی ژیانی مرۆڤ دەدات.

 

ئەو ١١ئەندامەی ئەنجومەنی پیران ساڵی ٢٠١٢ شیان بیرناچێتەوە بەھۆی بومەلەرزەیەکی دیکەوە، وەزارەتی خەزێنە داوایەکی لە سەرۆک ئۆباما کرد بەشێوەیەکی کاتی سزاکانی سەر ئێران ھەڵگرێت. بەڵام ڕۆژنامەی ھێڵ پێیوایە ئەگەر ھاوکارییەکانی ئەمریکا ئەنتی - ئەمریکانیزم لاواز دەکات، ئەی بۆچی پیاوانی ئاینی ئێران بەردەوامن لەسەر دەسەڵات لە ئێران؟ بۆچی لە ٢٠٠٣ و ٢٠١٢ کۆتاییان نەھات دوای ئەو بەزەییانەی پێیان درا.

 

بۆچی ئەو یارمەتییە مرۆییانەی ئەمریکا نەبووە ڕێگرینەکردن لە سەر گێڕانەوەی چیرۆکی (شەیتانی گەورە)، لەوە دەچێت دیموکراتەکان بێئاگا بن لەوەی کە ھەقیقەتێکی باوەڕپێکراو ھەیە کە ھاوکارییەکی بێشومار گەیەندراوەتە ئێران، بەڵام ونە.

 

ڕۆژی ٢٣ ئادار، مایکل پۆمبیۆ ئاشکرای کردکە زیاتر لە ملیارێک یۆرۆ کە تایبەت دراوە بە ئێران بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا ڤایرۆس ونە. ھەموو ئەو کەلو پەلو پێداویستیانەی بۆ نەخۆشخانەکان دەکڕردرێن لە بازاڕی ڕەش دەیانکڕن.

 

ڕۆژی ٢٨ ی ئادار، پۆمبیۆ لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا لە پێگەی وەزارەتەوە ئاماژەی بە حەسەن ڕۆحانی کرد کە لە ھەوڵێکی بێوچاندایە بۆئەوەی ڕای گشتی جیھان بگۆڕێت بەلای خۆیدا، وتیشی: ھەوڵەکانی ڕوحانی پێشوەختە بۆ لابردنی سزاکان کە ھیچ پەیوەندی بە پەتای کۆرۆنا ڤایرۆسەوە نییە. ھەتا عەبدیل عەزیز گەورە بەرپرسی وردبینی ژمێریاریی لە ئێران ئەم گرفتە ھەڵەماڵێت و لە ڕاپۆرتێکدا ڕۆژی ١٤ ی نیسان ئاماژە بەوە دەدات ٤ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار دیار نەماوە لە بودجەی دەوڵەت بە ھۆی گەندەلییەوە.

 

ئەمەشی وەک ئاگادارکردنەوە داوە بە ڕۆحانی. کەواتە دەرخەری ھەموو ڕاستییەکان ئەوەیە کە چەند نەرمی بنوێنرێت بەرامبەرئێران، ئەو زیاتر پەلئەھاوێتە ناو کاروباری دەوڵەتانی دراوسێ و تێکدانیان. بە پێچەوانەشەوە تا سزاکان لە سەری توندتر بن ئەو ھیلاکتر و پەشێو تر ئەبێت، نەک بەو تێروانینەی دیموکراتەکان کارئاسانی بۆ ئیران بکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن